سوودانی پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی کوردستان دابین دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی کوردستان دابین دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە، هاوکاری و پاڵپشتی زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەرێمی کوردستان بکەن هاوکات وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ دابینکردنی پارەی پێویست لەوبارەیەوە.

وێنە گەورەکە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەت لە چەمچەماڵ و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. هاوکات کەشناسیی کوردستان هۆشداری ئەوە دەدات لە 24 کاتژمێری داهاتوودا لە گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سوودانی ڕایگەیاند: ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەرێمی کوردستان، هاوکات وەزارەتی دارایی پارەی فریاگوزاری تەرخان بکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان.

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی دوایین داتای بەردەست بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ، لە چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوونە، زیانێکی زۆری ماددیش بەر هاونیشتمانیان و کاسبکاران کەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ