هاوکارییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە ناوچە زیانلێکەوتووەکان
- هەواڵ
- 10 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
هاوکارییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی دوێنێ، سەرۆکی دەزگاکە دووپاتی دەکاتەوە، تا ئەو کاتەی پێویست بێت ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو ناوچانە بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دامەزراوەیەکی ناحکومی خێرخوازییە، لە کارەساتە سروشتی و ڕووداوە نەخوازراوەکان ئامادەیی هەیە و یارمەتی لێقەوماوان دەدات و هاوکاری مرۆیی دەگەیێنێتە خەڵک و ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
لێدوانی فەرمی: موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: دوای ڕاسپاردنمان لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە هەر دوێنێ تیمەکانمان دەست بەکاربوون، یەکەم کاروانی هاوکاری مرۆیی کە 64 تۆنە ڕەوانەی چەمچەماڵ و ناوچە زیانلێکەوتووەکان کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکان، ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵک و ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەردەوام دەبێت. ئەو هاوکارییانەی نێردراون جلوبەرگ و دۆشەک و بەتانی و ئاوی خواردنەوەیە.
کار لەسەر ئەوە دەکەین لە چەمچەماڵ و ڕزگاری و کەلار و هەر ناوچەیەک پێویست بێت خواردنی گەرم ئامادە بکەین. قۆناغی دواتر پاکێجی خۆراک و پێداویستی ناوماڵ بەسەر زیانلێکەوتووان دابەش دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 14 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل لە مەراسیمی واژۆکردنی دەستەی ئاشتی غەززەدا بەشدار نەبوو؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هۆی زریانێکی بەهێز باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیێنرا





