ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 1.5 مەتر و بەنداوی دووکان 70 سم بەرزبوونەتەوە
- ڕاپۆرت
- 10 کانوونی یەکەم

دیمەنی بەنداوی دووکان
ئاڤا نیوز
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بڕێکی زۆر باران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان باریوە و ئاستی بەنداوەکان بەڕێژەیەکی باش بەرزبووەتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەڕێژەیەک بەرزبووەتەوە کە ساڵ و نیوێکە ئاستی ئاوای بەخۆیەوە نەبینیوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، بڕێکی زۆر باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی بۆ زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی سێ بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان کردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بارینی باران لەم چەند ڕۆژە کاریگەری لەسەر بەنداوە بچووک و گەورەکان ئەرێنی بووە، بەشێوەیەک بەنداوەکانی سنووری گەرمیان پڕبوون، ئەوانەی سنووری هەولێریش ئاوییان تێدایە، بەڵام هێشتا سەرڕێژ نەبوون."
زانیاریی زیاتر: بەهۆی بارانبارین ئاستی ئاوی بەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، بەشێوەیەک بەنداوی دووکان 70 سانتیمەتر، بەنداوی دهۆک پێنج سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخان یەک مەتر و 50 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، هەروەها بەنداوی گۆمەسپان 15 سانتیمەتر بەرز بووەتەوە.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژە بەوەدەدات، لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوو ، هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان ، زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزن کراوە. دەربەندیخان 1.5 مەتر و دووکان 70 سانتیمەتر زیادیانکردوە، بەنداوە بچووکەکانیش لە سنووری گەرمیان و سلێمانی هەموویان پڕبوون لە سنووری هەولێر یەک بەنداو پڕبووە و سەرڕێژی کردووە، ئەوانی دیکەش ئاویان تێدا عەمبار کراوە، لە سنووری دهۆکیش ئاوی بەنداوەکان زیادیان کردووە، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر.
لەلایەکی دیکەوە: 121 پۆند لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروستکراون، لەگەڵ بارانبارینی ئەو چەند ڕۆژە ئاوێکی زۆریان لەناو کۆبووەتەوە، بەشێکیان بڕبوون بە تایبەت ئەوانەی سنووری گەرمیان، بەشێکی دیکەیان نزیکن لە پڕبوون.
ژێرخانی گلدانەوەی ئاوی کوردستان: لە هەرێمی کوردستان، سێ بەنداوی گەورە و زیاتر لە 15 بەنداوەی بچووک هەن، توانای گلدانەوەی زیاتر 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە، هۆکارن بۆ پەرەدان بە سامانی ئاژەڵی و کوشتوکاڵی، ڕێگیریکردن لە وشکەساڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو.
باکگراوند: بەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستان، ساڵانە بە ڕێژەی جیاواز ئاو گلدەدەنەوە، هەندێک ساڵ کەمترین و هەندێک ساڵی دیکە سەرڕێژ دەبن، ئەم زانیارییانە لەبارەیانەوە بزانە:
-بەنداوی دووکان لە ساڵی 1971 کەمترین ڕێژەی ئاوی تێدا بووە.
-بەنداوی دەربەندیخان چەند ساڵێک کەمترین ئاستی خۆی تۆمار کردووە، لەوانە ساڵانی 1988، 2001 بۆ 2002.
-بەنداوی دهۆک لە ساڵی 2023 ئاستی ئاوی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام ساڵی ڕابردوو ئاوێکی زۆری گلدایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لە کۆریای باشوور دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە






