
دیمەنی هێزەکانی هەسەدە
ئاڤا نیوز
هەسەدە لەبارەی ڕێککەوتنی تێکەڵبوونەوەی لەگەڵ سوپای سووریا وەڵامی دیمەشقی دایەوە و دەڵێت، یەکگرتن و تێکەڵبوونەوە بەهێز ناسەپێنرێت، بەڵکو بە لێکتێگەیشتن، هاوبەشی و نووسینەوەی دەستوورێکی دادپەروەر دێتەدی کە شکۆی سەرجەم ڕۆڵەکانی بپارێزێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەحمەد مۆفەق زێدان، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت، ئەو شاندانەی هەسەدە ڕەوانەی دیمەشقیان دەکات دەسەڵاتی جێبەجێکردنیان نییە و ئەو هێزە کات دەکوژێت، بۆیەش ئەمریکا و تورکیا لە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکەی 10ـی ئازاردا، هەسەدە بە بەرپرسیار دەزانن.
لێدوانی فەرمی: ئەبو عومەر ئیدلبی، فەرماندەی لیوای باکووری دیموکراتی سەر بە هەسەدە ئەمڕۆ لە پەیامێکدا وتی، ئێستا سووریا دوو بژاردە زیاتری لەبەردەست نییە، ئەوانیش بریتین لە گەڕانەوە بۆ ناوەندێتی و تاکڕەوی بە بڕیارەوە بەناوی یەکڕیزییەوە، یانیش گرێبەستێکی نوێ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی یەکگرتوو، بەهێز بە هاوبەشی ڕۆڵەکانی و دانانی بەرژەوەندییەکانی سووریا لە پێش هەمووان نەک تەنیا بەرزکردنەوەی دروشم.
ئەوەشی خستەڕوو، پەیامیان بۆ حکومەتی کاتی سووریا ئەوەیە یەکگرتن بە پەراوێزخستن، بە بەکارهێنانی هێز و سەپاندنی ئەمری واقع نایەتەدی، بەڵکو بە لێکتێگەیشتن، هاوبەشی و نووسینەوەی دەستوورێکی دادپەروەر دێتەدی کە شکۆی سەرجەم ڕۆڵەکانی بپارێزێت.
ئەبو عومەر ئیدلبی دەشڵێت، یەکگرتنی ڕاستەقینە بە نەهێشتنی جیاوازییەکان نایەتەدی، بەڵکو بە ڕێکخستنی جیاوازییەکان لە چوارچێوەی نیشتماندا دێتەدی، جیاوازییەکانیش بەهێزی دەوڵەتی تازەن نەک لاوازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆدەبنەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی واژۆی لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بکوژی محەممەد باقر سەدر لە سێدارە درا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە چوار هەزار تۆن هەنگوینی سێواس ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژی چوارشەممە پارتی و یەکێتی بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بکوژی محەممەد باقر سەدر لە سێدارە درا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە چوار هەزار تۆن هەنگوینی سێواس ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق نووسینگەیەکی تری گومرگ لەگەڵ کوردستان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان؛ وێستگەیەکی دیکەی ناکۆکی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز وەزیری بەرگریی هۆڵەندا دەکات






