
پەیامنێری ئاڤا و خێزانە لێقەوماوەکە
ئاڤا نیوز
خێزانێک باسی ئەوە دەکات هەر فریای ئەوە کەوتووە دوو منداڵەکەی و دایک و باوکی و خێزانەکەی دەرباز بکات و ئێستا دوو خێزان کە لەو خانووە بچووکەدا دەژیان سەرگەردان بوون و خانووەکەی بناغەی لەناوچووە و چەند دیوارێکی نەماون و سەرجەم کەلوپەلەکان و شوێنی کاسپیەکەشی هیچی تێدا نەماوە.
خاوەنی ماڵەکە ئاماژەی بەوەکرد، فریای هیچ نەکەوتین، هەر ئەوەندەی توانیمان ڕابکەین بۆ سەربان و خۆمان لەو لافاوە ڕزگار بکەین کە دەمودەست هاتە ناو ماڵەکەمانەوە.
ئەو خاوەن ماڵە لێقەوماوە، دەستی بۆ ناو ماڵەکەی ڕادەکێشا و دەیوت: هەموو شتێک ڕۆی، خانووەکەم بناغەی نەماوە و مەترسی ڕووخانی لەسەرە، بە کەڵکی ژیانکردن نەماوە، مەگەر خێرخوازان بتوانن فریای ژیانمان بکەون، ئەوەی هەمبوو بە کاسپی هەموو ژیانم پەیدام کردبوو، خوێندنم تەواو کردووە و بژێویی ژیانم لەسەر ئەم شوێنە بوو، هەمووی ڕۆی، ئێستا نە داهاتێک ماوە، نە خانوویەک ماوە، نە ژیانمان ماوە.
کاتێک ئارام جەمال، پەیامنێری ئاڤا میدیا مژدەی ئەوەی بەخشییە خاوەن ماڵە زیان پێگەیشتووەکە، کە 150 وەستای دەستڕەنگین لە هەولێرەوە بەشێوەی خۆبەخش دێن و ماڵەکەی بۆ چاک دەکەنەوە، ڕاستەوخۆ دیمەنی ڕووخساری خۆی و کوڕە منداڵەکەی کە لە نزیکیەوە وەستابوو، گۆڕا و وتی: دەستخۆشیتان لێدەکەم و سەرمان سووڕما کە بتوانن ئەم ماڵەمان بۆ چاک بکەنەوە و لەم بارودۆخە نەجاتمان بدەن.
هەروەها وتی: بەڕاستی چاوەڕێم نەدەکرد، شەوانە و رۆژانە بێ دەسەڵاتانە لەویا دادەنیشتم تا سەعات 12ی شەو، بەڵکو خێرخوازێک بەهاوارمانەوە بێت، ئەوە شکور ئێوە هاتوون و سوپاستان ئەکەم.
ئەرکی نیشتمانی: تۆڕی پەیامنێرانی ئاڤا میدیا بەردەوامن لە بەسەرکردنەوەی ئەو خێزانانەی لێیان قەوماوە و بەسەریان دەکەنەوە، داوا لە خێرخوازانیش دەکات هاوکارییەکانی خۆیان بگەیەننە ئاڤا بەم ناونیشانانە:
خێمەی ئاڤا سندووقێکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی پارە داناوە و خێرخوازان دەتوانن بەکاش پارە بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خێرخوازان، سەرمایەداران، وەبەرهێنەران چین و توێژە جیاوازەکان، دەتوانن بە سێ ڕێگای جیاواز هاوکاریی بگەیەننە کامپینەکەی ئاڤا:
ژمارەی پەیوەندی؛
07701718885 - 07508035020
- لەڕێگەی کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

- گەیاندنی هاوکاری بە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، تەنیش فیردەوس سیتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
یەکەمین کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا گەڕانەوە هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. بەرهەم ساڵح پۆستێکی باڵای جیهانی بەدەستهێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
زیندانییەک لە ڕێگەی ئاڤاوە هاوکاری زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەکات
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
یەکەمین کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا گەڕانەوە هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. بەرهەم ساڵح پۆستێکی باڵای جیهانی بەدەستهێنا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکانی عێراق بۆ گرووپە چەکدارەکان: پۆستی سەرۆکوەزیران وەرناگرن





