بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە هانای كتێبخانەی ژێرئاوكەوتووی چەمچەماڵەوە دەچێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە هانای كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵەوە دەچێت كە بەهۆی لافاو، دووچاری زیانێكی زۆر بووە؛ بڕیاری دا بە بەخشینی 500 كتێب لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی شەپۆڵی بارانبارین و دروستبوونی لافاو و كاریگەرییەكانی بەسەر دەڤەری چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە، كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ ژێرئاو كەوت و ڕووبەڕووی زیانی گەورە بووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، وێڕای نیگەرانیمان بۆ هاووڵاتیانی پایتەختی شەهیدان و ئەنفال بەهۆی بەركەوتنی زەرەر و زیان بە سەروماڵیان، لە سۆنگەی دڵسۆزیمان بۆ بواری مەعریفە و زانست، نیگەرانین بۆ ژێرئاوكەوتن و زیانگەیشتن بە كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ.
زانیاریی زیاتر: بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری بەرامبەر بە شاری چەمچەماڵ و خوێنەرانی ئەو دەڤەرە، بڕیاری دا بە بەخشینی 500 کتێب لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی کتێبخانەكە، داواش لە نووسەران و ڕووناكبیرانی كوردستان دەكات، هەریەكەو بەپێی توانای خۆی، بەشداری بكەن و نەهێڵن چرای مەعریفە و كولتوور لەو شارەدا كز بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق نیوەی پێداویستییەکان پڕ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق نیوەی پێداویستییەکان پڕ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا ڕەوانەی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکرێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەمۆ لەڕێی ئاڤاوە پەیامێک بە هونەرمەندان و خەڵكی كوردستان دەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە چەمچەماڵ: سێ رۆژە خواردن لە ماڵەکەمدا لێنەنراوە و ژیانمان نەماوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆكێكی ناخهەژێنی تەكیە؛ دایکێک لەجیاتی شیر ئاو بە منداڵەكانی دەدات






