چیرۆكێكی ناخهەژێنی تەكیە؛ دایکێک لەجیاتی شیر ئاو بە منداڵەكانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
لە تەكیەی كاكەمەند، تیمی ئاڤا بە هانای خانەوادەیەكی كرێچییەوە دەچێت كە هەموو كەرەستەكانی ماڵەكەیان ئاو بردوویەتی، تەنانەت خواردنی ڕۆژانەیان نەماوە و خانمی ماڵەكە لەجیاتی شیر، ئاو بە منداڵەكەی دەدات.
لێدوانی فەرمی: خانمی ماڵەكە بە ژوان قەرەداغی دەڵێت، جگە لە ئاڤا هیچ كەس و لایەنێك بەدەمیانەوە نەهاتووە، جگە لەوەی خۆیان لە خانووی كرێن، سەرەتاییترین كەرەستەی نێو ماڵەكەیان نەماوە و ئاو بردوویەتی.
ژوان دەرگای سەلاجەی ئەو ماڵە دەكاتەوە، جگە لە قاپێك برنجی سارد و سڕی سێ ڕۆژ لەمەوبەر هیچی دیكەی تێدا نییە، هاوكات شیری منداڵەكەی نییە و لەجیاتی شیر، ئاوی بۆ لە قوتووی شیر دەكات.
چارەسەرەکان: ژوان مزگێنی بە خانەوادەكە دەدات كە هەر ئێستا بارهەڵگرێكی پڕ لە خۆراك و كەرەستەی پێویست لە نووسینگەی سلێمانیی ئاڤا میدیاوە بەرەو تەكیە بەڕێوەیە، بەڵێن بە خانمی ماڵەكە دەدات، یەكەم شوێنی تەكیە كە كۆمەك و هاوكارییەكانی پێ بگات، ئەو ماڵە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە کەمپەینەکەدا، ناردنی پارە لەڕێگەی (FIB)، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر. ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛
5888 171 0770
5020 803 0750
کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق نیوەی پێداویستییەکان پڕ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەمۆ لەڕێی ئاڤاوە پەیامێک بە هونەرمەندان و خەڵكی كوردستان دەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق نیوەی پێداویستییەکان پڕ دەکاتەوە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا ڕەوانەی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەمۆ لەڕێی ئاڤاوە پەیامێک بە هونەرمەندان و خەڵكی كوردستان دەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە چەمچەماڵ: سێ رۆژە خواردن لە ماڵەکەمدا لێنەنراوە و ژیانمان نەماوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی بەغدا دەکات






