شەمۆ لەڕێی ئاڤاوە پەیامێک بە هونەرمەندان و خەڵكی كوردستان دەگەیێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

هونەرمەندی ناوداری هەرێمی كوردستان، ئەیام ئەكرەم ناسراو بە (شەمۆ)
ئاڤا نیوز
هونەرمەند ئەیام ئەكرەم ناسراو بە (شەمۆ) لەڕێی ئاڤا میدیاوە داوا لە هونەرمەندان و تێكڕای هەوادارانی لە سەرانسەری كوردستان دەكات، بەدەنگ لێقەوماوانی چەمچەماڵ بچن و هەرچییان لەدەستدێت درێغی نەكەن.
چیرۆکی سەرەکی: هونەرمەندی ناوداری هەرێمی كوردستان، ئەیام ئەكرەم ناسراو بە (شەمۆ) بەشداریی لە 'هەڵمەتی ئاڤا میدیا' بۆ دەنگەوەهاتنی لێقەوماوانی چەمچەماڵ كرد و لەڕێگەی مایكی ئاڤاوە پەیامێكی بە هونەرمەندان و هەوادارانی گەیاند.
لێدوانی فەرمی: شەمۆ داوای لە تێكڕای هەوادارانی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەگشتی و هونەرمەندان بەتایبەت كرد، بەشداریی هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا بكەن و بەدەنگ لێقەوماوانی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە بچن و ئەوەی لەدەستیان دێت درێغی نەكەن.
ئەیام ئەكرەم ستایشی ئاڤا میدیاشی كرد كە بەو ئەركە مرۆیی و نیشتمانیە هەڵساوە و هەمیشە سەلماندوویەتی كە میدیای خەڵكە و هیوای بەردەوامبوونی بۆ خواستن.
زانیاریی زیاتر: خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە کەمپەینەکەدا، ناردنی پارە لەڕێگەی (FIB)، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر. ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛
5888 171 0770
5020 803 0750
کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا هێز ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات
- بیروڕا
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا زیاتر لە میدیایەک
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
42 كۆچبەری دیكە لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا هێز ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
42 كۆچبەری دیكە لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئەندەنووسیا بۆ هەزار کەس بەرز بووەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق نیوەی پێداویستییەکان پڕ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا ڕەوانەی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکرێت






