یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا ڕەوانەی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکرێت

شەیری بکە لە:
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا ڕەوانەی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی کەمپەینی ئاڤا میدیا بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاو ڕەوانە دەکرێت و بەسەر خەڵکی زیانلێکەوتوو دابەش دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: کەناڵی ئاڤا میدیا هەڵمەتێکی سەرتاسەری کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە ڕاگەیاندووە. خەڵکی هەولێر و دەوروبەری سەدان تۆن هاوکاریان گەیاندووەتە ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا لە هەولێر و خەڵکێکی زۆری خێرخواز و مرۆڤدۆست بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریی هەڵمەتەکە دەکەن.

 

زانیاریی پەیامنێر: نەجات فارسی، پەیمانێری ئاڤا میدیا لە هەولێر، گوتی، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی هاوکاری مرۆیی هەڵمەتی ئاڤا میدیا لە هەولێرەوە ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاو دەکرێت و بەسەر خەڵکی زیانلێکەوتوو دابەش دەکرێت.

 

باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو، بڕێکی زۆر باران لە بەشێکی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان باری، بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک لافاو دروست بوو بە تایبەت چەمچەماڵ، تەکیە، شۆرش، کەرکووک و چەند ناوچەیەکی گەرمیان، زیانی گەورەی لافاوەکەش بەر چەمچەماڵ و شۆرش و تەکیە کەوت.

 

زانیاریی زیاتر: خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە کەمپەینەکەدا، ناردنی پارە لەڕێگەی (FIB)، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر. ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.  

 

پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛

5888 171 0770

5020 803 0750


 کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ