خێزانێکی لێقەوماوی شۆڕش لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤاوە کلیلی خانوویەکی تازەیان پێبەخشرا

شەیری بکە لە:
خێزانێکی لێقەوماوی شۆڕش لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤاوە کلیلی خانوویەکی تازەیان پێبەخشرا

بەخشینی کلیکی خانووێکی نوێ لەلایەن هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە

ئاڤا نیوز

خێزانێکی شۆڕش کە هیچ بەخێوکەرێکیان نەماوە و لە ژیانێکی سەختدا دەژیان، لە ڕێگەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی ئاڤا میدیا کلیلی خانوویەکی نوێیان پێشکەش کرا.

چیرۆکی سەرەکی:
خەدیجە ئەحمەد، ئافرەتێکی بەتەمەنی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لەگەڵ خانوویەک دەژیا کە مووڵکی میراتییە و خانووی خۆیان نەبووە بەهۆی لافاوەکەشەوە ماڵەکەیان ڕووبەڕووی زیانێکی گەورە بووەتەوە. 

لێدوانی فەرمی:
دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک، ڕایگەیاند: کاتێک ڕۆیشتوومە ماڵی دایە خەدیجە و مژدەی بەخشینی خانووە تازەکەی بە خێزانەکەدا، خەدیجە خان بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە لە کاتی وەرگرتنی کلیلی خانووەکە کوڕنۆشی سوپاسگوزاریی بۆ خوای گەورە برد و گوتی، ئاڤا میدیا بووە هۆکاری ئەو مژدە خۆشە و خەندە و خۆشی بۆ تەواوی خێزانەکەمان گەڕاندەوە و لەناومان بووەتە جەژن و شادی.

ئەمەش بزانە: ناردنی هاوکاری لە هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش لە خەڵکەوە بۆ خەڵک  بەردەوامە، تا ئێستا 42 بارهەڵگری پڕ لە خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی بەرێکراون و زۆربەیان گەیشتوون، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا 16 بارهەڵگر و  ئەمڕۆش 26 بارهەڵگری تر ڕەوانەکران، بارهەڵگرەکان پڕن لە پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی وەک، خۆراک، دۆشەک و بەتانی و مافوور، نەوت، سۆپا، سەلاجە، جلوبەرگ و پێڵاو، جانتا و پێداویستی قوتابخانە، یان هەر شتێک بۆ ماڵ پێویست بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ