خاوەن حەوزەکانی بەرهەمهێنانی ماسی کە لافاو زیانی پێ گەیاندون: ئاڤا فریامان بکەون
- بزنس
- 16 کانوونی یەکەم
ڕزگار کۆچەر قسە لەگەڵ خاوەن پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ماسی دەکات
ئاڤا نیوز
بەهۆی لافاوەکەی هەفتەی ڕابردوو، زیانی زۆر بەر حەوزەکانی بەرهەمهێنانی ماسی لە سنووری تەقتەق و ڕێڕەوی ئاویی زێی بچووک کەوتوون و بەپێی خەمڵانە سەرەتاییەکان 800 هەزار ماسی پڕۆژەکان لەناوچوون و زیاتر لە 200 حەوزی بەرهەمهێنانی ماسی زیانیان پێگەیشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرنامەی بە ڕزگار بڵێ، سەردانی ناحیەی تەقتەقی کرد، بۆئەوەی سکاڵا و داخوازییەکانی خاوەن حەوزەکانی بەرهەمهێنانی ماسی بگەیەنێتە بەرپرسان، چونکە بەهۆی لافاوەکەی 9-12-2025 زیانی زۆریان بەرکەوتووە و هیچ لایەنێکی پەیوەندیداریش بەدەم داخوازییەکانیانەوە نەچووە.
ئەوەی گرنگە بزانرێت: ڕزگار کۆچەر، سەردانی گوندی کەپەنەی کردووە، کە زۆرترین زیانی ماددی بەر حەوزەکانی بەرهەمهێنانی ماسی لەو گوندە کەوتووە و جوتیارێک دەڵێت، ئەگەر حکومەت هاوکارییمان نەکات، زۆر سەختە بتوانین جارێکی دیکە ماسی بخەینەوە ناو حەوزەکانمان، چونکە قەرزارین و زیانی زۆرمان کردووە.
شایەتحاڵێک: یەکێک لە خاوەن پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی ماسی کە لافاوەکە زیانی زۆری پێگەیاندووە، بە ئاڤا میدیای وت: خەڵکی چاو چنۆک هەبووە وەزعەکەیان ئیستیغلال کردووە و لەکاتی لافاوەکە کارەبایان لە ئاوی لافاوی زێی بچووک داوە و یەکێک دەناسن، سێ تۆن ماسی ئەوانی بەو شێوەیە بردووە.
داخوازیی: جوتیارەکان داوایان لە ڕزگار کۆچەر کردبوو لە کاتژمێر 7:00 هەوراز گوڵپی، دەنگیان بگەیەنێت و کێشەکەیان بخاتە بەردەم لایەنە بەرپرسەکان و قەرەبوویان بکرێتەوە، چونکە بەهۆی لافاوەکەوە سەدان کەس بێ کار و بێ کاسپی بوون.
باکگراوند: جوتیاری وا هەیە 50 ملیۆن دینار زیانی بەرکەوتووە، زۆرینەی حەوزەکانی بەرهەمهێنانی ماسیش دەکەونە ئەو ناوچە دابڕێنراوانەی سنووری ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی، بەبێ ئەوەی بەدواداچوون بۆ زیانەکانیان بکەن و لێیان بپرسنەوە و قەرەبوویان بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەزارەتی پێشمەرگە کێشەی مووچەی کەمئەندامانی سەنگەر چارەسەر دەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟
- بزنس
- 31 کانوونی دووەم
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین




