لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سەنتەری شاری هەولێر 17 بەنزینخانە سزا دراون.
ئاڤا نیوز
قورسترکردنی سزای سەر بەنزیخانەکان لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە، ژمارەی سەرپێچییەکان بەرەو دابەزینە و لە یەک مانگدا لە سەنتەری شاری هەولێر 17 بەنزینخانە سزا دراون.
وێنە گەورەکە: لە چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیاری دا بە زیاد کردنی سزای سەر ئەو بەنزینخانانە کە بەنزینی کوالێتیی خراپ ساغ دەکەنەوە، بەشێوەیەک بەنزینخانەیەک لە ساڵێکدا سێ جار سەرپێچی بکات، ماوەی سێ مانگ دادەخرێت و سەرووی پێنج ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد، لێپڕسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "لەماوەی مانگی ڕابردوو تاوەکو ئێستا، 17 بەنزینخانەی هەولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپ بە بڕی 40 ملیۆن و 250 هەزار دینار سزا دراون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەکانی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕۆژانە سامپڵی 40 بەنزینخانە دەبەنە تاقیگە ئەگەر کوالێتیی پێکهاتەکانی بەنزین هاوتای ستاندارد نەبێت، بەنزیخانەکان ڕووبەڕووی سزای پێ بژاردن و داخستن دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات






