ئاڤا سوپرایز بۆ پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا سوپرایز بۆ پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون دەکات

دیمەنی پێشوازی هەوراز گوڵپی و ژوان قەرەداخی لە پێشمەرگەکە

ئاڤا نیوز

دوێنێ سێشەممە، گەنجێکی پێشمەرگەی ناحیەی پیرەمەگروون لە پەخشی ڕاستەوخۆی ئاڤا بەهۆی ئەوەی سەرەڕای لافاو، خاوەنی خانووەکەی داوای لێکردووە خانووەکە چۆڵ بکات گریا، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر ئاڤا سوپرایزی بۆ کرد و خانووێکی بۆ کڕی.

چیرۆکی سەرەکی: ڕێکەوت، خەڵکی ناحیەی پیرەمەگروونە و پێشمەرگەیە، خاوەنی چوار منداڵە، لە خانوویەکی بچووکی کرێ ژیان دەکات، بەهۆی هەژاری و کەمدەرامەتییەوە ناتوانێت کرێی خانووەکەی دابین بکات، خاوەنی خانووەکەش داوای لێ دەکات بۆی چۆڵ بکات.

لێدوانی فەرمی: لە پەخشی راستەوخۆی ئاڤا، ئەو پێشمەرگەیە هاتە بەردەم مایکی ژوان قەرەداخی و وتی: "کرێچیم و بارودۆخم زۆر خراپە، ناتوانم کرێی خانووەکەم بدەم، بەم سەرمایە خاوەنی خانووەکە داوام لێدەکات چۆڵی بکەم، من مووچەکەم بەشم ناکات 700 هەزار وەردەگرم لە نێوان هەولێر و سلێمانی هاتووچۆ دەکەم".

کاریگەریی ئاڤا: ئاڤا میدیا بانگهێشتی ئەو پێشمەرگەیەی بۆ هەولێر کرد، لە نزیکەوە هەوراز گوڵپی بینی، ڕاستەوخۆش مژدەی خانوویەکی نوێی پێدرا و فرمێسکی خەم و مەینەتی ئەو پێشمەرگەی پیرەمەگروون بۆ فرمێسکی پڕ ئومێدی و شادی گۆڕا. 

باکگراوند: دوای لافاوەکەی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، ئاڤا میدیا هەڵمەتێکی فراوانی هاوکاری بۆ زیانلێکەتووانی ئەو ناوچانە ڕاگەیاند، سەرمایەداران بەشداریان کرد، تا ئێستاش ئاڤا ژمارەیەک خانووی بۆ خەڵکی زیانلێکەتوو کڕیووە پێداویستی و کەلوپەلیشی بۆ سەدان ماڵ دابین کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ