لە پەخشی ڕاستەوخۆی ئاڤا نووسینگەی مەسرور بارزانی خەرجی خێزانێکی کەمدەرامەتی چەمچەماڵ دەگرێتە ئەستۆ

شەیری بکە لە:
لە پەخشی ڕاستەوخۆی ئاڤا نووسینگەی مەسرور بارزانی خەرجی خێزانێکی کەمدەرامەتی چەمچەماڵ دەگرێتە ئەستۆ

ئاڤا نیوز

دوای بڵاوبوونەوەی حاڵ و گوزەرانی خراپی خێزانێکی کەمدەرامەتی چەمچەماڵ لە سەعات حەوتی ئاڤا، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیاری دابینکردنی خانووی بۆ ئەو خێزانە دا.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا، ژیوار عەبدولڕەحمان پەیامنێری سلێمانی چووە ماڵی خێزانێکی کەمدرامەتی چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە و دۆخی ژیانیان خراپە، بارودۆخی ژیانی خێزانەکە بەجۆرێک خراپە کە منداڵەکانیان ناچارن لە ماڵی داپیرە و باپیرەیان بژین، پیاوی خاوەن ماڵیش کەسێکی بەساڵاچووە و گەچکارە، وەک خۆی دەڵێت 'لە مانگێکدا جاری وا هەیە یەک ڕۆژ کارم هەیە، خێرخواز هاوکاریمان دەکات'.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوای بیبنینی بارودۆخی ژیانی ئەو خێزانە، بڕیاری دا کە خەرجی خێزانەکە دابین بکات، هەروەها خانوویەکیشیان بۆ بکڕێت.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ