پووتین: ئەگەر بە دیپلۆماسییەت نەگەینە ئامانجەکانمان بە شەڕ بەدەستیان دەهێنین
- هەواڵ
- 17 کانوونی یەکەم

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ ئاژانسی تاس
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا، لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا دەستپێشخەرییان لە تەواوی بەرەکانی جەنگدا هەیە و جەختی لە گرنگی هێزی ئەتۆمی کردەوە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی جیهانی.
وێنە گەورەکە: ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هیچ ویستێکی بۆ جەنگ دژی ئەوروپا هەبێت و جەخت لەوە دەكاتەوە خاکە مێژوویەکانی خۆیان دەوێتەوە و بە هەرجۆرێک بێ وەریاندەگرنەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا دەستپێشخەری ستراتیژی لە تەواوی بەرەکانی شەڕدا گرتووەتە دەست و بە دڵنیاییەوە پێشڕەوی دەکات و چەکی ئەتۆمی ئێمە لە هەموو هێزە ئەتۆمییەکانی دیکە پێشکەوتووترە و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕاگرتنی دەستدرێژیکاران و پاراستنی هاوسەنگی هێز لە جیهاندا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، پێمان باشە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ئامانجەکانمان بەدی بهێنین، بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر و سپۆنسەرەکانیان ڕەتی بکەنەوە، ئەوا ڕووسیا خاکە مێژووییەکانی خۆی بە هێزی سەربازی ئازاد دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: پووتین لەبارەی ئەوروپاوە وتی، وڵاتەکەی ویستی شەڕی لەگەڵ ئەوروپا نییە و خۆئامادەکردنی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2030 بێ مانایە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات






