یۆنامی بە فەرمی کەمپی سەرەکی خۆی لە بەغدا ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 20 کانوونی یەکەم

لۆگۆی حکومەتی عێراق و یۆنامی
ئاڤا نیوز
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یۆنامی) ڕایگەیاند کە بەڵگەنامەکانی تایبەت بە ڕادەستکردنی کەمپی سەرەکی خۆی لە بەغدای پایتەخت واژۆ کردووە، ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان لە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی) لەکۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و هەموو کارەکانی یۆنامی ڕادەگیرێن.
لێدوان فەرمی: ڕۆژی شەممە، 20ی کانوونی یەکەمی 2025، (یۆنامی) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە "نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یۆنامی) بەڵگەنامەکانی ڕادەستکردنی کەمپی سەرەکی خۆی لە بەغدا بە حکومەتی عێراق واژۆ کرد، پێش کۆتاییهاتنی وادەی ئەرکی نێردەکە لە 31ی کانوونی دووەم."
زانیاریی زیاتر: بەیاننامەکە ئاشکرای کرد کە "ئەم ڕووداوە لووتکەی هاوکارییەکی نێوان هەردوو لابووە لە ماوەی چەند مانگێکدا و گۆڕانکارییەکە پیشان دەدات کە ئەمە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی هاوبەشی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراقە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم





