
لۆگۆی یونامی و ئاڵای عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بارەگای یونامی لە بەغدا بە فەرمی ڕادەستی حکومەتی عێراق کرایەوە، لەم هەفتەیەدا فەرمانبەرانی نێودەوڵەتیی یونامی، عێراق جێدەهێڵن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یونامی لە عێراق 648 فەرمانبەری هەبوو کە 251 یان فەرمانبەری نێودەوڵەتی بوون و 397ـی دیکەشیان فەرمانبەری ناوخۆیی عێراق بوون، لەگەڵ نزیکبوونەوەی داخستنی نێردەکەش ژمارەی فەرمانبەرەکانی بۆ کەمتر لە 126 کەس کەم بووەتەوە، لە 31ـی ئەم مانگەشەوە هیچ فەرمانبەرێکی هەمیشەیی نێردەکە لە عێراقدا بوونی نامێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵای یونامی کە سەرۆکایەتیی نێردەکەی لە ناوچەکە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکرد، ئەمڕۆ شەممە بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو فەرمانبەرە نێودەوڵەتییانەی کە لە چوارچێوەی کارەکانی یونامی لە عێراق بوون، لە ئێستادا کارەکانیان تەواو بوو و بارەگاکانیشیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووەتەوە.
وتیشی، فەرمانبەرانی نێودەوڵەتیی یونامی لەم هەفتەیەوە و بە قۆناغ عێراق جێدەهێڵن، لەگەڵ ئەوەشدا و بە ئامانجی بەردەوامیی پڕۆژەکانی گەشەپێدان، بەبەردەوامی لەگەڵ ڕێكخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێڵ دەبن.
ئەمەش بزانە: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە یونامی ڕایگەیاند، بەڵگەنامەکانی ڕادەستکردنی کەمپی سەرەکی خۆی لە بەغدا بە حکومەتی عێراق واژۆ کرد، پێش کۆتاییهاتنی وادەی ئەرکی نێردەکە لە 31ی کانوونی دووەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






