زەکەریا عەبدوڵڵا لەڕێگەی ئاڤا خانوویەک بۆ خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ دەکڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
زەکەریا عەبدوڵڵا، هونەرمەندی گەورەی کورد لە ڕێگەی ئاڤا خانوویەک بۆ خانەوادەیەکی لێقەوماوی لافاوەکەی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دابین دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پیاوی ماڵەکە ناوی وەلیدە و پیشەی تەنەکەچیە و خاوەنی پێنج منداڵە، وەلید نەخۆشیی درێژخایەنی شەکرەی هەیە، کاتی لافاوەکە خۆی و منداڵێکی کە ئەویش نەخۆشە لافاو دەیانبات و بە زەحمەت ڕزگار دەکرێن. ئێستا لە خانووە وێرانبووەکەیان دەژین و هیچیان بۆ دەرنەچووە، ئەوان لەڕێگەی ئاڤاوە داوای بەهاناوەچوویان لە خێرخوازان دەکرد.
ئەو خێزانە کە لە ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ دەژین، دوای نۆ ڕۆژ لە لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری، هێشتا نەیانتوانیوە ماڵەکەیان پاک بکەنەوە، ئەوان کوردی شەبەکن و لەکاتی شەڕی داعش هاتووەنەتە ئەو ناوچەیە، لەکاتی لافاوەکە بێ ماڵ و حاڵ بوون و زیانێکی زۆریان بەرکەوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پەخشی ڕاستەوخۆ هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری ژمارەیەکی کوردستان مژدەی ئەوە بەو خانەوادەیە دەدات کە هونەرمەندی گەورەی کورد، زەکەریا عەبدوڵڵا هاوکاریان دەکات و خانوویەکیان بۆ دەکڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە چەمچەماڵ 12 ڕۆژێک جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە پیرەمەگروون شەڕ ڕووی دا و پێشمەرگەیەک کوژرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە چەمچەماڵ 12 ڕۆژێک جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە پیرەمەگروون شەڕ ڕووی دا و پێشمەرگەیەک کوژرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی نێو خاکی سووریا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پلانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات و دەیخاتە بەردەم ترەمپ





