هەواڵگریی عێراق: هیچ هۆشدارییەکمان لەبارەی هەڕەشەی کردەی سەربازیی ئیسرائیل پێنەگەیشتووە
- هەواڵ
- 21 کانوونی یەکەم

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی عێراق و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕەتی دەکاتەوە وڵاتێکی عەرەبی و هەواڵگریی وڵاتێکی ڕۆژئاوا لە مەترسیی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی وڵاتەکەی ئاگادارییان کردبێتەوە، دەشڵێت، حکومەتی عێراق هیچ نامە و هۆشدارییەکی لەو شێوەیەی پێنەگەیشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی لە ژمارەی دوێنێیدا و لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، وڵاتێکی عەرەبی و دەزگای هەواڵگریی وڵاتێکی ڕۆژئاوا، بەرپرسانی حکومەتی عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە کە بەرپرسانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن گڵۆپی سەوزی ئەمریکایان بۆ لێدان لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەدەستهێناوە و مەترسیی ڕاستەقینە هەیە سەرکردەکانیان، ژێرخانی سەربازیی و داراییان بکرێتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای هەواڵگریی عێراق کۆی زانیارییەکانی ڕۆژنامە سعودییەکە ڕەت دەکاتەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، حکومەتی عێراق هیچ نامەیەکی لەو شێوەیەی بەدەستنەگەیشتووە کە باس لە مەترسی کردە سەربازیی لە عێراق بکات، بۆیەش داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە بۆ ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ئاسایشی نەتەوەیی عێراقەوە هەیە، بە وریایی و وردییەوە مامەڵە بکەن.
ئەم پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێشخەریی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە خۆیان داوای هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت دەکەن، بەهۆکاری ئەوەی چیتر هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت پێویست نەماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






