
دیمەنێک لە وەرزی زستان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییە فەلەکییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 6:03ـی ئێوارە لە نیمچە گۆی باکووری زەوی وەرزی زستان دەست پێ دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەژی چەتۆ حەسەن، سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە لە نیمەگۆی باکووری زەوی، دیاردەی "وەگەڕانی زستانە Winter Solstic" لە کاتژمێر شەش و سێ خولەک دەست پێ دەکات. لە نیوەگۆی باشووری زەوییش، وەگەڕانی هاوینە ڕوودەدات و وەرزی هاوین دەست پێ دەکات.
ئەمەش بزانە: لە بەشی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان کار بە ڕۆژژمێری زایینی دەکرێت، بۆیە بە شێوەیەکی ورد دەتوانرێت کاتی گۆڕینی وەرزەکان بەپێی کاتژمێر و خولەک دیاری بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی ئەژی چەتۆ حەسەن، دەستپێکی وەرزی زستان بە درێژترین شەوی ساڵی دەبێت، بۆ ئەمساڵ، 14 کاتژمێر و 20 خولەک ماوەی شەوە، ڕۆژەکەشی دەبێتە 9 کاتژمێر و 40 خولەک. بۆیە زۆربەی جار دەستپێکی وەرزی زستان دەکەوێتە 21 یان 22 هەندێجاریش کە دەگمەنە دەبێتە 23ـی مانگ ئەمە لە ساڵی 1903 ڕووی دا.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ بۆ شەوی یەڵدای ئەمساڵ، ئاڤا میدیا پرۆگرامێکی تایبەتی پێشکەش کرد. ئەلەند و ڤینۆ وەک دوو پێشکەشکاری دیاری ئاڤا، میوانداری گرووپی کیژانی سنەیان کرد، جگە لەوە چەندین پسپۆڕی بواری ئەدەبی و شارەزای فەلەکییان لە بەرنامەکە میوانداری کرد.
سەرچاوە مێژوویەکان دەڵێن، یەڵدا وشەیەکی سریانییە بەواتای لە دایکبوون دێت، ئەوان پێیان وایە یەڵدا هاوکاتە لەگەڵ زیندبوونەوەی عیسای مەسیح. لە ئێران پێی دەوترێت "شەوی چلە" لە شیعر و ئەدەبیاتی کوردی جگە لە شەوی یەڵدا، "شەوە زستان"یش بەکاردێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕێکارێکی پێدانی ڤیزا هەڵدەگرێت
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
فایەق زێدان سوپاسی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
هونەرمەند زوهەیر عەبدولمەسیح کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕێکارێکی پێدانی ڤیزا هەڵدەگرێت
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
فایەق زێدان سوپاسی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
هونەرمەند زوهەیر عەبدولمەسیح کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سامانەکەی ئیلۆن مەسک گەیشتە 749 ملیار دۆلار






