سووننەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە؛ سامەڕائی و حەلبووسی کاندیدن

شەیری بکە لە:
سووننەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە؛ سامەڕائی و حەلبووسی کاندیدن

ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکان

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبنەوە، سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی عەزمیش دەڵێت، ئەگەری بەهێز ئەوەیە موسەننا سامەڕائی و محەممەد حەلبووسی وەک دوو کاندیدی هاوپەیمانێتییەکە لەسەر بنەمای سازان بچنە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستەکە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکان چوار مەرجی بۆ کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان هەیە کە بڕیارە 29ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی بۆ بکرێت، ئەوانیش بریتین لە: پۆستەکە لەلایەن سەرکردەیەکی هێڵی یەکەمی سوونییەوە بەڕێوەببرێت، ئەوەی پۆستەکە وەردەگرێت دەبێت سەرکردەی سیاسیی کاریگەر بێت، پۆستەکە بۆ بەرژەوەندیی کەسی و حیزبی بەکارنەهێنرێت و دەبێت گەرەنتی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتەی سووننە بکات.

 

لێدوانی فەرمی: سەڵاح دلێمی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکان لە ماڵی سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسم کۆ دەبێتەوە، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانی هاوپەیمانێتییەکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەگەری بەهێزیش ئەوەیە کێبرکێکە لەسەر بنەمای سازان، لە نێوان موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم بێت. 

 

وتیشی، داواکارییان لە لایەنەکانی دیکەی عێراق ئەوەیە پابەندی دەنگدان بە کاندیدی ئەنجوومەنەکە بۆ سەرۆکی پەرلەمان بن و ڕێزیش لەو ڕێککەوتنە بگرن کە پێکەوە لەسەر بەرنامەی حکومەتی داهاتووی عێراق ئامادەی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ