هاوپەیمانیی نەسر: دۆسیەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو یەکلایی دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 21 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی نەسر ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی چڕوپڕ لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە، بە ئامانجی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی کۆتایی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان و پێشبینیش دەکات دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران لە هەفتەی داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دیاریکردنی 29ـی 12 بۆ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق، هێشتا هێزە سیاسییەکان نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار ڕێکبکەون.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەندامی هاوپەیمانیی نەسر، عەقیل ڕدینی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی عێراق ڕایگەیاند "چوارچێوەی هەماهەنگی کاتی هەیە بەپێی دەستوور بۆ ماوەی 60 ڕۆژ بۆ ناونانی گەورەترین کوتلە و ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەت".
عەقیل ڕدینی ئەمانەشی وت:
_ چوارچێوەی هەماهەنگی پەرۆشە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە ئابووری و ئەمنییەکانی وڵات ببێتەوە.
_ سەرۆکایەتیی کۆمار هەمیشە پۆستێکی گرنگ بووە بۆ لایەنە کوردییەکان و ئەمجارەش کێبڕکێی لەسەر گەرمە.
_ چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی پڕ لە ڕووداو بێت بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم





