کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕێکارێکی پێدانی ڤیزا هەڵدەگرێت

شەیری بکە لە:
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕێکارێکی پێدانی ڤیزا هەڵدەگرێت

ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕایگەیاند، بۆ ماوەی یەک ساڵ ڕێکاری وەرگرتنی پەنجەمۆر بۆ ئەو کەسانەی داوای ڤیزای کورتخایەن دەکەن هەڵدەگیرێت، بەڵام ئەم ڕێكارە بۆ هەندێک جۆری دیکەی ڤیزا دەمێنێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەو هەژموونە خێرایەی چین لە بواری ئابووری بەسەر جیهان دروستی کردووە، خواست لەسەر گەشتکردن بۆ چین زیادی کردووە. لە هەرێمی کوردستانیشەوە بە مەبەستی بازرگانی و گەشتیاری ساڵانە خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕایگەیاند، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا، لە ئێستاوە تا ڕۆژی 31-12-2026 واتا ساڵێک و 10 ڕۆژی دیکە وەرگرتنی پەنجەمۆر بۆ ئەو کەسانە هەڵدەگیرێت کە داوای ڤیزا دەکەن کە ماوەکەی لە 180 ڕۆژ واتا شەش مانگ زیاتر نەبێت.

 

-بۆ شەش جۆری دیکەی ڤیزا پێویست بە پەنجەمۆر دەکات، وەکو جۆرەکانی ڤیزای (D، J1، Q1، S1، X1، Z) پێویستە داخوازیکار داوای مانەوە بۆ نیشتەجێبوون لە چین پێشکەش بکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جۆرەکانی ڤیزای چین ئەمانەن:


-ڤیزای جۆری D بۆ ئەو کەسانەیە کە داوای مانەوەی هەمیشەیی لە چین دەکەن، دوای 30 ڕۆژ لە مانەوە پێویستە مۆڵەتی هەمیشەیی لەناو چین وەرگرێت.


-ڤیزای جۆری J1 بۆ ڕۆژنامەنووسان و خێزانەکانیانە کە دەیانەوێت لە چین نیشتەجێ ببن.


-ڤیزای جۆری Q1 بۆ کۆبوونەوەی خێزانییە، واتا بۆ ئەو کەسانەی کەسێکیان لە چینە و دەیانەوێت بچنە لایان نیشتەجێ ببن.


-ڤیزای جۆری S1 بۆ نەخۆشی دەدرێت، پێویستە کەسی نەخۆش بانگهێشتنامەی هەبێت.


-ڤیزای جۆری X1 بۆ خوێندنی درێژخایەنە.


-ڤیزای جۆری X بۆ ئەو کەسانەیە دەیانەوێت ڕۆڵی خۆبەخشی درێژخایەن لە چین وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ