ئەمریکا وەڵامی پەیامەکەی فایەق زێدان لەبارەی گرووپە چەکدارەکان دەداتەوە
- هەواڵ
- 21 کانوونی یەکەم

جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا وەڵامی فایەق زێدان دەداتەوە و دەڵێت، ''دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ سوپاسی گرووپە چەکدارەکان ناکات بۆ جێبەجێکردنی ئامۆژگارییەکانیان، ئەم جۆرە ڕەفتارانە لە دەرەوەی ڕۆڵی دەستووریی خۆیانن.''
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە لە پەیامێکدا فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سوپاسی گرووپە چەکدارەکانی کرد کە "گوێیان لە ئامۆژگارییەکەی گرتووە" بە ئامانجی هێشتنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت و گواستنەوەیان بۆ کاری سیاسیی، دوای ئەوەی وڵات پێویستی بە کاری سەربازیی نەما.
بڵاوکراوەی فەرمی: جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان لە ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و نووسیوویەتی، "ئەو سوپاسگوزارییەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاراستەی گرووپە چەکدارەکانی کرد لە بەرامبەر هەوڵی داماڵینی چەکەکانیان، ئەو زمانە زمانی دامەزراوەیەکی دەستووری نییە کە ئەرکی پاراستنی یاسا بێت، بەڵکو ئەمە ڕەنگدانەوەی هەڵسوکەوتی و پەیوەندییەکەی نێوان سەرکردایەتیی دادوەری و میلیشیاکاندایە. ئەمە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دادپەروەری و خودی قەوارەی دەوڵەت.''
-ویڵسن دەشڵێت، ''دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ سوپاسی گرووپە چەکدارەکان ناکات بۆ جێبەجێکردنی ئامۆژگارییەکانیان، ئەم جۆرە ڕەفتارانە لە دەرەوەی ڕۆڵی دەستووریی خۆیانن. جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەم پرسە پەیوەندی بە بەرزڕاگرتنی سەروەری یاساوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە ناردنی پەیامیی سیاسی لە ژێر پەردەی یاساییدایە.''
باکگراوند: ماوەیەکە ژمارەیەک لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە ئاشکرا و خۆیان داوای هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەکەن، ئەوەش بە پێشهاتێکی تازە دادەنرێت لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی دەستی گرووپە چەکدارەکان و خۆگۆڕینی گرووپەکان بۆ پارتی سیاسی و خەباتی پەرلەمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






