
ئاڤا نیوز
ئەو پێشمەرگەیەی شەوی ڕابردوو لەسەر دەمەقاڵێ پێشمەرگەیەکی هاوڕێی کووشت، خۆی ڕادەستی هێزەکانی یەکەی 70 کردووە و دەستگیر کرا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، لە پرۆژەیەکی ئاو لە گوندی زێوێ لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە قەزای دووکان لەکاتی ئەرکدا دەمەقاڵێ لەنێوان دوو پێشمەرگەی یەکەی 70 دروست بوو، بەگوێرەی گێڕانەوەکان سەرەتا کۆتایی بە دەمەقاڵێکەیان هاتووە و دواتر دیسان دەمەقاڵێیان دروست بووەتەوە، چەکیان بەکارهێناوە و تەقەیان کردووە، بەهۆیەوە یەکێک لە پێشمەرگەکان بە ناوی (ع.ح.خ)ـە و تەمەنی 44 ساڵ گیانی لەدەست دا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی یەکەی 70 بە ئاڤای گوت، "بکووژی (ع.ح.خ) چەند کاتژمێرێک دوای ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی یەکەی 70 کردووە و ئێستا لای ئێمە دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."
زانیاریی زیاتر: ئەو پێشمەرگەیەی کە کوژراوە و ئەوەشی کە بکوژە، هەردووکیان پلەیان نائیب زابت بووە و خەڵکی سنووری قەڵادزێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا گرت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕێکارێکی پێدانی ڤیزا هەڵدەگرێت
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
فایەق زێدان سوپاسی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا گرت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕێکارێکی پێدانی ڤیزا هەڵدەگرێت
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
فایەق زێدان سوپاسی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
هونەرمەند زوهەیر عەبدولمەسیح کۆچی دوایی کرد






