
دیمەنی یەکێک لە شوێنەوارەکان
ئاڤا نیوز
چوار شوێنەواری گرنگی دەڤەری ئاكرێ لەلایەن دوو ڕێكخراوی ئەڵمانی نۆژەن دەكرێنەوە، كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوارە كەلەپوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆك و ئاكرێ چاودێری پرۆژەكە دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: هەردوو ڕێكخراوی 'لۆتس فلەوەر' و 'گیز'ـی ئەڵمانی دەستیانكردووە بە كۆكردنەوەی زانیاری و كارە سەرەتاییەكانی نۆژەنكردنەوەی چوار شوێنەواری گرنگی ئاكرێ ئەوانیش؛ شوێنەواری مێژوویی 'قشلەی ئاكرێ' لە سەنتەری قەزای ئاكرێ، 'مزگەوتی ئەسحابان' لە ناحیەی بجیل، 'قەڵای گوندک' و ڕێگەی بەرەو 'ئەشكەوتی گوندك'ـن، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆك و ئاكرێ سەرپەرشتی پرۆژەكان دەكەن.
بۆچی گرنگە: نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەكانی دەڤەری ئاكرێ دەبێتە هۆی زیاتر بووژاندنەوەی كەرتی گەشتیاریی دەڤەرەكە، جگە لەوەش جێبەجێكردنی پرۆژەكان، دەرفەتی كاری بۆ 75 هاونیشتمانی لە دەرچووانی بەشی شوێنەوارناسی و ئەندازیارانی مەدەنی و كرێكاری ناوخۆیی دەڕەخسێنێت.
لێدوانی فەرمی: د. بێكەس بریفكانی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و كەلەپووری دهۆك بە ئاڤای ڕاگەیاند، جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە دەرفەتی كار بۆ زیاتی لە 75 هاونیشتمانی ڕەخساندووە لە دەرچووانی زانكۆ، بەشی شوێنەوارناسی، ئەندازیاران و كرێكارانی بیناسازی.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەندین ڕێكخراوی دیكەی شوێنەوارناسی و ژینگەیی دەستپێشخەرییان كردووە بۆ بەشداریكردن لەو پرۆژە گرنگە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەمرۆ شاندی باڵای دانوستانی پارتی سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراق بیر لە دامەزراندنی پەیمانگایەکی نیشتمانی بۆ زێڕنگەران دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆڵی هونەرمەندانی سەقز لە پێشخستنی هونەری کوردی بەرز ڕادەگیرێت
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدولڕەزاق شەمسەدین، هونەرمەندی ناوداری هەولێر تووشی ڕووداوی شێلان بوو
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆکان هەورامی گۆرانیی "ڕێی بیرچوون" بڵاو دەکاتەوە
- کولتوور
- 20 کانوونی یەکەم
دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
- کولتوور
- 20 کانوونی یەکەم
دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە






