شاندێکی حکومەتی کوردستان بۆ پرسی ئاوارەکان سەردانی بەغدا دەکات

شەیری بکە لە:
شاندێکی حکومەتی کوردستان بۆ پرسی ئاوارەکان سەردانی بەغدا دەکات

دیمەنی کەمپێکی ئاوەرەکانی شنگال لە دهۆک. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

شاندێکی حکومەتی کوردستان لەهەردوو وەزارەتەکانی ناوەخۆ و دارایی پێکهاتوون، بڕیارە سەبارەت بە گەڕانەوەی خۆويستى ئاوارەكان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ هاوتاکانیان کۆببێتەوە.

وێنە گەورەکە: شنگال و سەهلی نەینەوا کە قەزاکانی حەمدانییە، شێخان و تلكێف لەخۆدەگرێت، زۆربەی دانیشتووانەكەی مەسیحی، ئێزدی و توركمان، كوردی شەبەك و عەرەبن، بەهۆی کەمی خزمەتگوزاریی و دۆخی ئەمنیی تا ئێستا بەشێک لە ئاوارەکان بۆ ئەو ناوچانە نەگەڕاونەتەوە.

لێدوانی فەرمی: د.سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەئاڤای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە شاندێک پەیوەست بە پرسی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان سەردانی بەغدا دەکات، کە ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركارى وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان لەخۆ دەگرێت."

زانیاریی زیاتر: شاندەکە سبەی سێشەممە بەشدار دەبێت لەکۆبوونەوەیەک لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسايشى نيشتمانى عێراق، لەبارەی کەمپی ئاوارەکان له هەرێمی کوردستان بەتایبەت ئاوارەکانی شنگال، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەكان لەڕێگەی  جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و گەڕانەوەی خۆویستی ئاوارەکان و دەرکردنی چەکدارانی بیانی و گرووپە چەکدارەکان، هاوکات دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ