وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا گەیشتنە سووریا

شەیری بکە لە:
وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا گەیشتنە سووریا

ساتی گەیشتنی شاندەکەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق. وێنە؛ میدیا تورکییەکان

ئاڤا نیوز

لە کاتێکدا وادەی دەستنیشانکراو بۆ تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای دیپلۆماسی، سەربازی و ئەمنیی تورکیا گەیشتنە دیمەشق.

وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێککەوتننامەی 10ـی ئادار پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ کە تەنیا چەند ڕۆژێکی ماوە هەسەدە تێکەڵی ئیدارەی نوێی سووریا ببێت، تورکیا نیگەرانە لەوەی کە هێشتا هەسەدە هیچ هەنگاوێکی لەم پێناوەدا نەناوە.

لێدوانی فەرمی: میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە شاندێکی باڵای تورکیا کە پێکهاتوون لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا؛ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتوونەتە دیمەشق.

بڕیارە لە میانی سەردانەکەدا شاندەکەی تورکیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببنەوە.

زانیاریی زیاتر: هێرش و فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، هاوشێوەی چۆنێتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی سووریا، یەکێک دەبێت لەو تەوەرانەی تاوتوێ دەکرێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: