ئاڤا ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سوننەکان ئاشکرا دەکات؛ بە ناکۆکی کۆتایی هات
- هەواڵ
- 22 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی بە "بەردەوامبوونی ناکۆکی" لەسەر پۆستەکان، بەتایبەت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، کۆتایی هات. سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکات، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی تەقەدووم و هاوپەیمانیی عەزم لەسەر ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، بۆ جاری چوارەم، ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە هێزە سوننەکان لەخۆدەگرێت، بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە، بەڵام نەیانتوانی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن و بگەنە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای ڕاگەیاند، سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسم و وەزیری بەرگری، لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سوننەکاندا، پێشنیازی کاندیدێکی سازانی کرد کە لەلایەن هەموو کوتلەکانی ئەنجوومەنەوە قبووڵکراو بێت. بەڵام موسەننا سامەڕائی و محەممەد حەلبوسی پێداگرییان لەسەر کاندیدکردنی خۆیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە کۆبوونەوەکەی دوێنێ، بەهۆی زیادبوونی ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، "دۆستانە" نەبوو. هێزەکانی دیکە سیادە، حەسم و جەماهیر ناڕەزاییان لەسەر پشکەکانیان لە پۆست و وەزارەتەکان دەربڕی. بۆیە سەرکردەکان ڕۆژی سێشەممەیان وەک وادەی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دیاریکرد. بڕیارە کۆبوونەوەی داهاتوو ڕۆژی سێشەممە لە ماڵی ئەحمەد جبوری، سەرۆکی حیزبی جەماهیر، ئەنجام بدرێت.
باکگراوند: سەرۆککۆماری عێراق لە مەرسومێکی کۆماریدا ڕۆژی 29ـی ئەم مانگەی وەک یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا شیعە، سوننە و کورد نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کاندیدی پۆستەکانی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






