
لۆگۆی حکومەتی عێراق و پشوو
ئاڤا نیوز
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، حکومەتی عێراق بڕیاری دا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا پشووی فەرمی بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە، 23-12-2025، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 25-12-2025 لە تەواوی دامەزراوە حکومییەکاندا پشووی فەرمی دەبێت."
باکگراوند: پێشتر لە یاسای پشووە فەرمییەکاندا، یادی لەدایکبوونی مەسیح تەنیا بۆ مەسیحییەکان وەک پشوو دیاریکرابوو، ئەمەش ناڕەزایەتیی بەشێک لە پێکهاتەکانی لێکەوتبووەوە؛ بەڵام بۆ ئەمساڵ بڕیارەکە گشتگیر کراوە و هەموو پێکهاتەکانی وڵات دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کاتێکدا لە عێراق تەنیا یەک ڕۆژ پشووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوویەکی درێژخایەنی بۆ سەری ساڵ ڕاگەیاندووە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە 25-12-2025 دەستپێدەکات و تاوەکو 03-01-2026 بەردەوام دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم





