عێراق لە بەردەم قەیرانێکی سەختی دارایی؛ هۆشداری لە دواکەوتنی مووچە دەدرێت
- هەواڵ
- 23 کانوونی یەکەم

ژماردنی مووچە لەلایەن مووچەخۆرێکی عێراقەوە
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی 2025، حکومەتەکەی سوودانی بەهۆی ناجێگیریی نرخی نەوت و هەڵکشانی خەرجییەکانەوە، ڕووبەڕووی فشارێکی دارایی تووند دەبێتەوە؛ گەورەترین ئاڵێنگاریی بەردەم ئەم کابینەیەش دابینکردنی مووچەی ملیۆنان فەرمانبەرە لە ساڵی نوێدا.
وێنە گەورەکە: بە پشتبەستن بە یاسای بودجەی سێ ساڵە، حکومەتی عێراق توانیویەتی مووچەی فەرمانبەران تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 مسۆگەر بکات، بەڵام ئەم داپۆشینە یاساییە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و وڵات دەچێتە قۆناغێکی نوێی نادیاری داراییەوە.
لێدوانی تایبەت: نەبیل مەرسوومی، پسپۆڕی ئابووری، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی عێراق سوودی لە یاسای بودجەی سێ ساڵە (2023، 2024 و 2025) بۆ خەرجییەکانی وەرگرتووە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی 2026، بەبێ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و پەسندکردنی یاسایەکی نوێی بودجە، ئەم حکومەتەی ئێستا ناتوانێت پەنا بۆ هیچ جۆرە قەرزێک ببات."
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: مەرسوومی هۆشداری لە دروستبوونی تەنگژەیەک دەدات و دەڵێت: "ڕەنگە حکومەت نەتوانێت مووچە لە کاتی خۆیدا دابین بکات و دابەشکردنی چەندین ڕۆژ یان هەفتە دوا بکەوێت؛ ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئێمە لە لێواری قەیرانێکی ڕاستەقینەی دارایی داین."
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی مووچەخۆران (فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی) لە عێراق 8 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، کە ساڵانە تەنیا بۆ دابینکردنی مووچەکانیان پێویستیان بە بڕی زیاتر لە 70 تریلیۆن دینار هەیە.
ئەمەش بزانە: عێراق بۆ دابینکردنی داهات بە ڕێژەی 90% پشت بە فرۆشی نەوت دەبەستێت و نرخی بەرمیلێکیشی لە یاسای بودجەدا بە 70 دۆلار خەمڵاندووە. هەر دابەزینێکی نرخ لە خوار ئەو ئاستە، کورتهێنانی بودجە قووڵتر دەکاتەوە. حکومەت ئێستا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە، پەنای بۆ ڕاکێشانی پارە لە بانکەکانی (ڕافیدەین و ڕەشید) و سندووقی خانەنشینان بردووە، کە ئەمە وەک چارەسەرێکی کاتی و مەترسیدار دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم





