عێراق هەڵمەتێکی هۆشیاریی "کێشانەوەی پارە" لە زانکۆ و قوتابخانەکان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 24 کانوونی یەکەم

یەکێک لە زانکۆکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە قوتابخانە و زانکۆکان هەڵمەتێکی هۆشیاریی فراوان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشانەوە و بەدەستهێنانی پارە بەڕێگەی ساختە و نایاسایی دەستپێکردووە، ئەویش بە ئامانجی پاراستنی پارەی هاووڵاتیان و ئاسایشی ئابووری و ئەلیکترۆنیی وڵات.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ فراوان بوونی پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم بوارەکانی ژیان، تاوانی کێشانەوە یان بەدەستهێنانی پارە بەشێوەی نایاسایی لە هاووڵاتیانیش بەتایبەت لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیادی کردووە، مانگی ڕابردووش دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاشكرای کرد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەناوی بانکی ناوخۆیی و بیانییەوە، هاووڵاتیان هەڵدەخەڵەتێنرێن و بەناوی قەرز و وەبەرهێنانەوە پارە و زانیارییەکان دەبردرێت.
لێدوانی فەرمی: عەمید ئەحمەد عوبێد، وتەبێژی دەزگای هەواڵگریی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، بەهاوکاریی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەرنامەیەکی هۆشیاریی فراوانیان لە قوتابخانە و زانکۆکان دەستپێکردووە و تیایدا تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و چۆنییەتی خۆپاراستن لە کێشانەوەی پارە بەشێوەی نایاسایی بۆ گەنجان ڕوون دەکەنەوە.
-هەڵمەتەکە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ڕۆڵی پێگە ئەلیکترۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ژیانی هاووڵاتیان و هۆشیاری لەبارەی ڕێگاکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دەتوانێت ئاستی هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتیان و بەهەدەرچوونی پارەکانیان کەم بکاتەوە، هەڵمەتەکە چۆنییەتی ڕووبەڕوبوونەوەی بێزار کردنی ئەلیکترۆنی و بڵاو کردنەوەی ناوەڕۆکی خراپیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە خۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






