سەرۆکوەزیرانی گرینلاند: بە قسەکانی ترەمپ خەمبار بووم

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی گرینلاند: بە قسەکانی ترەمپ خەمبار بووم

جێنس فرێدریک نیلسن، سەرۆکوەزیرانی گرینلاند

ئاڤا نیوز

 

لە بەرامبەر لێدوانە نوێیەکانی ترەمپ سەبارەت بە دوورگەی گرینلاند، سەرۆکوەزیرانی گرینلاند هەڵوێست وەردەگرێت و دەڵێت: "خەمبار بووم بەم لێدوانانە". 


وێنە گەورەکە: جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە پێویستیی وڵاتەکەی بۆ بەدەستهێنانی دوورگەی گرینلاند کردەوە کە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا "پێویستە".

 

لێدوانی فەرمی: جێنس فرێدریک نیلسن، سەرۆکوەزیرانی گرینلاند ڕایگەیاند، نائومێد بووە لەوەی ترەمپ جارێکی دیکە باسی لە خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی گرینلاند کردووەتەوە.


-دەشڵێت، گرینلاند خۆی بەرپرسیارە لە یەکپارچەیی و مافی چارەنووسی خۆی، کەسیش ناتوانێت ئەمە پشتگوێ بخات.

 

ئەمەش بزانە: هەرچەندە دوای ئەوەی ترەمپ، جێف لاندری پارێزگاری ویلایەتی لویزیانای کردە نوێنەری خۆی لە گرینلاند، مەترسییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند ڕووی لە زیادبوون کرد، بەڵام ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیدارەی ئەمریکا هەوڵدەدات گفتوگۆ بکات بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی ئەم هەرێمە پێشبکەوێت و دەشڵێت:  "ئێمە نامانەوێت وڵاتی هیچ کەسێک داگیر بکەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ