
هاونیشتمانییەک لەکاتی شاخەوانیدا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەم شەپۆلی باران و بەفربارینەی کوردستانی گرتووەتەوە هۆشداری بە شاخەوانان و گرووپەکانی شاخەوانی دەدرێت سەرکێشی نەکەن و پابەندی ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی و شاخەوانی بن.
وێنە گەورەکە: لە ئێستادا شەپۆلێکی باران و بەفربارینی چڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە لەکاتی شاخەوانی و گەشتکردن بۆ چیا بەرزەکانی کوردستان ژیانی ئەو هاونیشتمانییانە بکەوێتە مەترسییەوە کە ڕوو لە شاخ و زنجیرە چیا بەرزەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئازاد گەردی، سەرۆکی ڕێکخراوی شاخەوانیی هەڵۆ، بە ئاڤای گوت: بۆ گەشتی شاخەوانی لە وەرزی زستان ژمارەیەک مەرج و ڕێنمایی هەن دەبێت لەبەرچاو بگیرێن و جێبەجێ بکرێن، ڕێنماییە سەرەکییەکان ئەمانەن:
- پێویستی لە ئەپلیکەیشن و پەیجە جیهانییە باوەڕپێکراوەکان وردەکاری تەواوی کەشوهەوا وەربگیرێت.
- دەبێت لانیکەم 48 کاتژمێر بەسەر بارینی بەفر تێپەڕیبێت.
- نابێت کاتێک گەشت بکرێت کە پلەکانی گەرما زۆر داببەزێت.
- دەبێت ڕەچاوی بەرزی شاخەکان و ڕێژەی ئۆکسجین بکرێت.
- لەکاتی هەورەتریشقە نابێت بەهیچ جۆرێک گەشت بکرێت.
- نابێت گەشت بۆ دۆڵەکان و ئەو شوێنانە بکرێت مەترسی ڕەنووی بەفر و داڕمانی شاخیان لێدەکرێت.
- دەبێت بە گوێرەی گەشتەکان خواردنی تایبەت و سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییە تەکنیکییەکانی گەشت ئامادە بکرێت و شەواخەوانان هەموو ئەو شتانەیان لەلا بێت.
- دەبێت پێڵاو و جلوبەرگ تایبەتی شاخەوانی لە وەرزی زستان بپۆشرێت.
لە لایەکی دیکەوە: سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: داوا لە گرووپەکانی شاخەوانی دەکەین هەر کاتێک دۆخی کەشوهەوا لەبار نەبێت، بەتایبەت بەفر ببارێت و پلەکانی گەرما زۆر داببەزن، بەهیچ جۆرێک گەشتی شاخەوانی ئەنجام نەدەن، چونکە لە بارودۆخی ئاوا هەرکەسێک لە ناوچەیەکی شاخاوی گیربخوات ڕزگارکردنی زۆر قورس دەبێت.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئەنجامدانی گەشتی شاخەوانی لە کەشوهەوای نالەبار چەندین مەترسی لێ دەکەوێتەوە، وەک گیربوون لەناو بەفر، ڕەنووی بەفر، تێكچوونی ڕێگا و چەندین مەترسی دیکە کە ڕەنگە گیانی شاخەوانان بخاتە مەترسییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ ڕێگای هەیبەت سوڵتان بەکارمەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ ڕێگای هەیبەت سوڵتان بەکارمەهێنن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامی چەمچەماڵ: لافاو و ئاستەنگی دروست نەبووە






