ئەنجوومەنی سەربازیی لە میانمار هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی سەربازیی لە میانمار هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات

ئاڵای وڵاتی میانماڕ

ئاڤا نیوز


پێنج ساڵ دوای کودەتا سەربازییەکەی میانمار، ئەنجوومەنی سەربازیی فەرمانڕەوا هەڵبژاردنێکی "سنووردار" لەو وڵاتە بەڕێوەدەبات. 

 

وێنە گەورەکە: جەنەڕاڵەکان دەڵێن ئەمە گەڕانەوەیە بۆ دیموکراسی و پێکهێنانی حکومەتێکی مەدەنییە، بەڵام لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بایکۆتی هەڵبژاردنەکەیان کردووە و هاوکات شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەش بەردەوامە.

 

زانیاریی زیاتر: حیزبەکەی ئاونگ سان سوچی، ڕێبەری دەستبەسەرکراوی میانمار، هەڵوەشێنراوەتەوە و ڕێگەی پێنەدراوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات.

 

کاردانەوەکان: نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەڵبژاردنەکە بە "شانۆگەری" و هەوڵێک بۆ شەرعییەتدان بە دەسەڵاتی سەربازی دەبینن.

ئەمەش بزانە: لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارە نەیارەکانی سوپادان، هیچ بنکەیەکی دەنگدان نەکراوەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: