بەرگریی شارستانیی سۆران هەشت هاونیشتمانی لەنێو بەفری کوێستانی کێلەشین ڕزگاردەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆران لەکاتی ڕزگارکردنی هاونیشتمانییەکان
ئاڤا نیوز
هەشت هاونیشتمانی زیاتر لە 24 کاتژمێر لە کوێستانی کێلەشینی دەڤەری برادۆست گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە ڕزگارکران و بە کەسوکاریان شادکرانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، دوای زیاتر لە هەشت کاتژمێر کارکردن لە ڕێگەی ئامێری تایبەت بە ڕاماڵینی بەفر و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بڵند و بەپیادە ڕێکردن بەنێو بەفر، توانییان لە درەنگانی شەو، ئەو هەشت هاونیشتمانیە بدۆزنەوە کە ماوەیەکی زۆر لەنێو بەفری کوێستانی کێلەشین لە دەڤەری برادۆست گیریان خواردبوو.
زانیاریی پەیامنێر: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سنووری ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند، دوای دۆزینەوەی شوێنی ئەو هاونیشتمانیانەی گیریان خواردبوو، لەڕێگەی ئامێری ڕاماڵینی بەفر ڕێگەیان بۆ کرایەوە و بە کەسوکاریان شادبوونەوە.
پێدراوە ڕاستییەکان: وەک لەو گرتە ڤیدیۆیانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە دەردەکەوێت، کەسوکاری هاونیشتمانیە ڕزگارکراوەکان سوپاسی بێ پایانی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران دەکەن، کە سەختییەکی زۆریان چەشتووە بۆ ڕزگارکردنی ئەو هەشت کەسە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکات، سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکە نەکەن، چونکە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی، مەترسی لەسەر ژیان و سەلامەتییان دروست دەبێت.
باکگراوند: شەپۆڵێکی چڕی بەفر و بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی زۆر باریوە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە قەزای سیدەکان نزیکەی دوو مەتر بەفر باریوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 چرکە لەمەوپێش
پاریس هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: سەردانی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
قایمقامی پشدەر: مەرزی کێلێ بە داخراوی دەمێنێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داتاکانی ئاستی بەفر و باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 43 چرکە لەمەوپێش
پاریس هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: سەردانی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
قایمقامی پشدەر: مەرزی کێلێ بە داخراوی دەمێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا یەکەم کاردانەوەی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ترەمپ و زێلێنسکی ئاشكرا دەکات






