ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق بڕی پارەی دەستبەسەرداگیراوی دۆسیەکانی سپیکردنەوەی پارە ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق بڕی پارەی دەستبەسەرداگیراوی دۆسیەکانی سپیکردنەوەی پارە ئاشکرا دەکات

سپیکردنەوەی پارە لە عێراق

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی یەکشەممە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم ئاشکرای کرد، بڕی غەرامە و پارەی دەست بەسەرداگیراو و ڕاگیراو لە دۆسیەکانی سپیکردنەوەی پارەدا 93 ملیار دینار بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاوی کردەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم ئاشکرای کردووە، کۆی گشتی پارەی غەرامە و دەستبەسەرداگیراو و ڕاگیراو 93 ملیار و 668 ملیۆن و 979 هەزار و 124 دینار بووە و ملیۆنێک و 793 هەزار و 905 دۆلاری ئەمریکی.

 

زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنەکە جەختی لەسەر پێویستی چالاککردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر و ئەو پێوەرە پەیوەندیدارانەی کە لەلایەن گرووپی کاری دارایی (FATF) دەرچووە و جەختی لەسەر پێویستی بەکارهێنانی گونجاوی "گرووپی ئێگمۆنت"، کە پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕی زانیاری دارایی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامدا هەیە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو، ئەم مانگە دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 22 هەزار و 768 دۆسیەی گەندەڵی مامەڵەی لەگەڵ کراوە و زیاتر لە 70٪یان یەکلایی کراونەتەوە و زیاتر لە 665 ملیار دیناری بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: