بەریتانیا: هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا نییە
- هەواڵ
- 3 کانوونی دووەم

کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەریتانیا بە هیچ شێوەیەک بەشدار نەبووە لە ئۆپەراسیۆنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا، دەشڵێت کار دەکەین بۆ سەلامەتی هاووڵاتیانمان لە وڵاتانی ئەمریکای باشوور.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چەند مانگێک لە گرژیی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا، ئەمڕۆ شەممە ئەمریکا هێرشی بۆ سەر ڤەنزوێلا ئەنجام دا و نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی وڵاتەکە و خێزانەکەی دەستگیر کرد.
لێدوانی فەرمی: کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕایگەیاند، لەبارەی گرتنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا قسەی لەگەڵ دۆنالد ترەمپ نەکردووە، ستارمەر ئاماژەی بەوەدا، پێش ئەوەی بە تەواوی لێدوان لەسەر هێرشەکە بدات، زانیاریی کۆدەکاتەوە، دەشڵێت، بێگومان دۆخەکە بەخێرایی دەگۆڕێت و پێویستە هەموو ڕاستییەکان بەدەستبهێنین.
-لەگەڵ باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە ڤەنزوێلا قسەمان کردووە بۆ ئەوەی دڵنیابین 500 هاووڵاتی بەریتانی کە وڵاتانی ئەمریکای باشوورن، سەلامەت و پارێزراون.
زانیاریی زیاتر: لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان، ئایا "ستارمەر" پلانی هەیە هێرشەکە ئیدانە بکات، ستارمەر دەڵێت: "دەمەوێت سەرەتا بەڵگەکان پشتڕاست بکەمەوە، قسە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ بکەم، ئێستا تەنیا دەتوانم ئەوەندە بڵێم، ئێمە بەشداریی هێرشەکانمان نەکردووە."
باکگراوند: سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، دەنگی حەوت تەقینەوەی بەهێز لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیسترا، بەگوێرەی زانیاریی میدیاکان تەقینەوەكان لە نزیك بنکەیەکی سەربازی لە باشووری پایتەختی وڵاتەکە ڕوویانداوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بەزربوونەوە بەردەوامە
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بڕینی گازی ئێران و سەرما قەیرانی کارەبای لە عێراق قووڵتر کردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای 30 ساڵ؛ سوورێژە لە ئەمریکا دەبێتەوە بە هەڕەشە
4 کانوونی دووەم

گوندی کانی هەرمێ هێشتا لەژێر 120 سانتیمەتر بەفردایە
4 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بڕینی گازی ئێران و سەرما قەیرانی کارەبای لە عێراق قووڵتر کردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا 94 پرۆژە لەسنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری سۆران جێبەجێكراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوت بە سەر خێزانە کەمدەرامەتەکان دابەش دەکرێت





