مادۆرۆ برایە ناوەندی دەستبەسەرکردن لە نیویۆرک

شەیری بکە لە:
مادۆرۆ برایە ناوەندی دەستبەسەرکردن لە نیویۆرک

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لە ناوەندی دەستبەسەرکردن لە بروکلن

ئاڤا نیوز

دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئەمریکاوە، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا برایە ناوەندی دەستبەسەرکردن لە بروکلن، وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە لەبەردەم دادوەرێک لە نیویۆرک دادگایی بکرێت.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی دادی ئەمریکا لەبارەی چارەنووسی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی دەستبەسەرکراوی ڤەنزوێلا ئاشکرای کرد، لەگەڵ هاوسەرەکەی براونەتە نیویۆرک، بڕیارە سبەی دووشەممە ببرێتە بەردەم دادوەر لە دادگای فیدراڵی شاری مانهاتن. 

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە نیویۆرک دادگایی دەکرێن.

زانیاریی زیاتر: ناوەندی دەستبەسەرکردنی میترۆپۆلیتانی بروکلن بە شوێنی ڕاگرتنی زیندانییە باڵاکان ناسراوە، لەوانە غیسلین ماکسوێڵ و پی دیدی.

 غیسلین ماکسوێڵ، کۆمەڵناسێکی ناسراوی بەریتانی و هاوکاری نزیکی جێفری ئێپستاین بوو؛ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کچان و منداڵانی تەمەن خوار 18 ساڵ و ئاسانکاری بۆ دەستدرێژی سێکسی، سزای 20 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

پی دیدی, گۆرانیبێژ و بەرهەمهێنەرێکی ناوداری ئەمریکییە کە لە کۆتاییەکانی 2024دا دەستگیرکرا؛ تۆمەتبارە بە بەڕێوەبردنی باندێکی تاوانکاری، بازرگانیکردن بە مرۆڤ بۆ مەبەستی سێکسی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ناچارکردنی قوربانییەکان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک دراوەتە پاڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا.

 پام بۆندی، داواکاری گشتیی ئەمریکا لیستی تۆمەتەکانی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا هاتووە زیاتر لە 25 ساڵە سەرکردەکانی ڤەنزوێلا پۆستەکانیان بەشێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن و دامەزراوە شەرعییەکانیان گەندەڵ کردووە. نموونەیەکی هێناوەتەوە و دەڵێت: تەنێک کۆکاینیان بۆ ئەمریکا هەناردەکردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ