ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی خێرای بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ڤەنزوێلا دابین دەکات

شەیری بکە لە:
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی خێرای بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ڤەنزوێلا دابین دەکات

ملیاردێری جیهان ئیلۆن مەسک

ئاڤا نیوز


کۆمپانیای ستارلینک بۆ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد ڕایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی ئێستای ڤەنزوێلا و ئەو گوشارانەی لەسەر ئەو وڵاتەن، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی خێرا بە شێوەیەکی بێبەرامبەر پێشکەشی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای ستارلینک، لە ڕێگای هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئاماژەی بەوە کردووە، تاوەکو ڕێکەوتی 3ی شوبات، دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بۆ خەڵکی ڤەنزوێلا بێبەرامبەر دەبێت، ئەم هەنگاوەش بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانیانە لەم کاتەدا.

 

زانیاریی زیاتر: ستارلینک بەشێکە لە کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە لەلایەن ملیاردێری جیهانەوە "ئیلۆن مەسک" ەوە بەڕێوەدەبرێت.

 

ئەمەش بزانە: هۆکاری دەستپێشخەرییەکە ئەوەیە کە ڤەنزوێلا بەدەست سستیی ئینتەرنێت، پچڕانی بەردەوام و کۆتوبەندە توندەکانی حکومەتەوە دەناڵێنێت و ئەمە هەوڵێکە بۆ دابینکردنی پەیوەندییەکی ئازاد و خێرا بۆ هاووڵاتیان لەو وڵاتەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ