بە چاودێری سەرۆک بارزانی؛ سێمێل دەبێتە مەڵبەندی زیندووکردنەوەی مێژووی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی مۆنۆمێنت و مۆزەخانەی ئاشووری لە سێمێل دادەندرێت
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە (4-1-2026)، بە چاودێری سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری، بەردی بناغەی مۆنۆمێنت و مۆزەخانەی شەهیدانی ئاشووری لە قەزای سێمێل دانرا؛ پرۆژەیەک کە ئامانجی زیندووکردنەوەی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ساڵی 1933یە.
لێدوانی فەرمی: د. جەیمس حەسدۆ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەم مۆنۆمێنتە بۆ ڕێزگرتنە لەو شەهیدانەی لە ساڵی 1933 لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراقەوە کۆمەڵکوژ کران. بەداخەوە بەغدا هێشتا دانی پێدا نەناوە، بەڵام ئێمە بەم پرۆژەیە یادیان بە زیندوویی دەهێڵینەوە."
د. جەیمس، گوتی: مۆنۆمێنتەکە لەسەر ڕووبەری شەش هەزار و 250 مەتر چوارگۆشە دروست دەکرێت و پێکهاتووە لە مۆنۆمێنت و پێشانگایەکی تایبەت بە وێنە و بەڵگەنامە و لێکۆڵینەوە دەربارەی کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان لە سێمێل.
سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، دووپاتیشیکردەوە ئەم مۆنۆمێنتە کاریگەری گەورەشی لەسەر گەشتیاری ئاینیی دەبێت و لە داهاتوو ژمارەیەکی زۆر لە ئاشوورییەکانی جیهان سەردانی دەکەن.
زانیاریی زیاتر: کۆمەڵکوژیی سێمێل لە ئابی 1933 ڕوویدا، کە تێیدا هەزاران هاووڵاتیی ئاشووری لەلایەن سوپای ئەوکاتی عێراقەوە کوژران. دروستکردنی ئەم مۆزەخانەیە دەبێتە یەکەمین ناوەندی فەرمی لە ناوچەکەدا کە بە شێوەیەکی زانستی و مۆدێرن کار لەسەر ئەو مەلەفە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بەزربوونەوە بەردەوامە
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بڕینی گازی ئێران و سەرما قەیرانی کارەبای لە عێراق قووڵتر کردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای 30 ساڵ؛ سوورێژە لە ئەمریکا دەبێتەوە بە هەڕەشە
4 کانوونی دووەم

گوندی کانی هەرمێ هێشتا لەژێر 120 سانتیمەتر بەفردایە
4 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بڕینی گازی ئێران و سەرما قەیرانی کارەبای لە عێراق قووڵتر کردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا 94 پرۆژە لەسنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری سۆران جێبەجێكراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوت بە سەر خێزانە کەمدەرامەتەکان دابەش دەکرێت






