پۆلیسی سلێمانی بڕیارێکی نوێ لەبارەی شاسوار عەبدولواحید دەردەکات

شەیری بکە لە:
پۆلیسی سلێمانی بڕیارێکی نوێ لەبارەی شاسوار عەبدولواحید دەردەکات

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ

ئاڤا نیوز

سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئازاد نەکرا و بەهۆی چەند سکاڵایەکی نوێوە، ماوەی ڕاگرتنی لەلایەن پۆلیسەوە تاوەکو 12-1-2026 درێژکرایەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دۆسیەی یاسایی شاسوار عەبدولواحید ئاڵۆزیی زیاتری تێکەوتووە. لە کاتێکدا میدیای فەرمیی جووڵانەوەکە چاوەڕوانی ئازادکردنی دەکرد، دەرکەوتنی زنجیرەیەک سکاڵای جیاواز لە چەند دادگایەکی سلێمانی، وای کردووە سەرۆکی نەوەی نوێ وەک "دەستگیرکراو" لە زینداندا بمێنێتەوە.

لێدوانی فەرمی:
حاکم سەڵاح، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە ئاڤا ڕاگەیاند: "داواکارییەکان لەسەر شاسوار عەبدولواحید بڵاون؛ لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی (کەرتەکانی 3 و 8) و چەند دادگایەکی دیکەش سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە."

بورهان ڕەشید، پارێزەری شاسوار عەبدولواحید: لەبارەی بڕیارەکەی دادگای سلێمانییەوە تەنیا وتی "هیچ زانیارییەکم نییە."

زانیاریی زیاتر:
میدیای فەرمی نەوەی نوێ باس لەوەدەکات: هەفتەیەکە ماوەی زیندانییەکەی تەواو بووە، بەڵام ئازاد نەکراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 27ی 12ی ساڵی ڕابردوو حکومی سەر شاسوار عەبدولواحید تەواوبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوبراو دوو سکاڵای دیکە لەسەر تۆمارکراوە، کە یەکێکیان بە تۆمەتی ناوزڕاندنە و ئەوەی دیکەش بەهۆی سکاڵای "خاوەن پشکەکان"، جارێکی دیکە بوونەتەوە بە بنەمای یاسایی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ