کۆبوونەوەی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق بێ ئەنجام کۆتایی هات

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق بێ ئەنجام کۆتایی هات

هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە

ئاڤا نیوز


کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) بە بەشداریی مەزڵووم عەبدی و بەرپرسانی حکومەت لە دیمەشق کۆتایی هات. سەرچاوەیەک بە میدیای سووریای ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەکە ئەنجامی نەبووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی  هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' بەسەرۆکایەتیی شاندێکی سەربازیی ڕۆژئاوای کوردستان، گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی ئێستای حکومەتی سووریا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا.

 

هەردوو ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە، سۆزدار حاجی و سیپان حەمۆ لە پاڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: فه‌رهاد شامیش، وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، کۆبونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق، سەبارەت  تیگەڵکردنی هه‌سه‌ده‌ له‌گەڵ سوپای سووریادا بە شێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە بەڕێوەدەچن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی هەواڵی فەرمیی حکومەتی سووریا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ لە دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بە ئامادەبوونی مەزڵووم عەبدی، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار، ئەنجامێکی بەرجەستەی لێنەکەوتەوە جێبەجێکردنی کە بتوانێت ڕێککەوتنەکە لەسەر زەوی خێراتر بکات، بەڵام ڕێککەوتن کرا کۆبوونەوەی هاوشێوە لەو بارەیەوە لە داهاتوو ئەنجام بدەن.

 

کێشە سەرەکییەکان: سیستەمی حکومڕانیی فیدراڵی یان ناناوەندی یەکێک لە خاڵە ناکۆکییەکانی هەردوولایە، حکومەتی دیمەشق هەر جۆرە فیدراڵیەت یان ناناوەندی ڕەت دەکاتەوە. هاوکات هەسەدە دەیەوێت هێزەکانی تایبەتمەندی و پێکهاتەکەی لەناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا بمێنێت و ڕەتی دەکاتەوە هێزە ئەمنییەکانی دەرەوەی ناوچەکانی بهێنرێنە ئەو ناوچانە بەڵام حکومەت پێداگری دەکات لەسەر یەکخستنی ئەندامانی هەسەدە وەک تاک و جێگیرکردنی هێزی ئەمنی و سەربازی خۆی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ