
دیمەنی سوپای سووریا لە حەلەب. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
شەڕی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا، نزیکەی 80%ـی دانیشتووانی هەردوو گەڕەک بەرەو گەڕەکی سەریان ئاوارەبوون.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای سووریا هەردوو گەڕەکەکە کوردییەکەی وەک "ناوچەی سەربازیی داخراو" ناساند و قەدەغەی هاتووچۆی بەتەواوی ڕاگەیاند، هاوکات بە چڕی دەستی بە بۆردوومانکردنی ناوچەکە کرد، بەگوێرەی ئامارەکانی هەسەدە بەهۆی هێرشەکانەوە نزیکەی 20 کەس کوژراون و 50 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، هیچ هێزێکی سەربازییان لە حەلەب نییە و ئەو تۆمەتانەی حکومەتی دیمەشق بۆ هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەکاریاندەهێنێت، "هەڵبەستراون". هۆشداریش دەدات بەردەوامیی ئەم هێرشانە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی شارەکانی دیکەی سووریا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبەرامبەردا حکومەتی سووریا لە ڕاگەیێنراوێكی فەرمیدا وەڵامی هێزەکانی هەسەدە دەداتەوە و دەڵێت " ئەو زانیارییانەی هەسەدە لەبارەی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بڵاوی کردوونەتەوە، پێچەوانەی ڕێککەوتنی یەکی نیسانی 2025 و دوورن لە ڕاستییەوە.
لە ڕاگەیێنراوەكەدا هاتووە، جەختکردنەوەی هەسەدە لەسەر نەبوونی هێزی سەربازییان لەنێو حەلەب، دانپێدانانێکی ڕاشکاوە بەوەی هیچ دەسەڵاتێکی ئەمنییان لە شارەکەدا نەماوە، بەپێی دەستوور و یاسا، پاراستنی ئاسایشی شارەکە و گیانی دانیشتووانەکەی لە ئەستۆی دیمەشقدایە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی ئەو پارێزگایە، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی تا کاتژمێر 11ـی شەوی پێنجشەممە ڕاگرت و گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق گواستەوە ئەگەری زۆریش هەیە درێژبکرێتەوە.
شارەزایانی سەربازی پێیان وایە حەلەب لەبەردەم کاتژمێری یەکلاکەرەوەییدایە، هەرچەندە حکومەتی سووریا دەڵێت پاراستنی هەموو پێکهاتەکان ئەرکی دەوڵەتە، بەڵام ئاڵۆزییەکان بەرەو پێکدادانی گەورەتر هەنگاو دەنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





