
دیمەنی هێزەکانی سوپای سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب بەردەوامە و لە دوێنێوە لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەم بەیانییەش هێزەکانی دیمەشق بە درۆن و مووشەک و هاوەن گەڕەکە کوردییەکانیان بە ئامانج گرت، میدیای فەرمی سووریاش دەڵێت، هەسەدە بەرەیەکی نوێی گرژیی کردووەتەوە و لە دێرەزوور هێزەکانیانی بە ئامانج گرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی سوپای سووریا بە بیانووی بوونی هێزەکانی هەسەدە هێرشیانکردە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی ئاسایشی سەر بە ئیدارەی خۆسەر کە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی لە ژێر دەست دایە ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سەر بە دیمەشق، لەڕێگەی بەکارهێنانی زرێپۆشەوە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسوودیان بە مووشەک و هاوەن کردە ئامانج، ئەوەش زیانی بە ماڵی خەڵک و ژێرخانی گەڕەکەکە گەیاند، هێزەکانیشیان ڕووبەڕووی هێرشەکە بوونەوە و ڕێگرییان کرد لەوەی پێشڕەوی بکەن، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانیش بەردەوامن.
هێزەکانی هەسەدەش لەبارەی شەڕەکە حەلەب لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: هێزەکانی سەر بە دیمەشق بە پێنج مووشەک گەڕەکی شەقیفی حەلەبیان کردە ئامانج، هێرشەکەش زیانی ماددی هەبوو، بەڵام زانیارییمان لەبارەی زیانە گیانییەکان نییە.
ڕاگەیێنراوەکەی هەسەدە ئەمانەشی خستووەتەڕوو:
٠ هێزەکانی سەر بە دیمەشق بە مووشەکی گراد بەشی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسوودیان کردە ئامانج، هێرشەکەش زیانی ماددی هەبوو.
٠ بەهۆی هێرشی درۆنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەکی بەنی زەید لە حەلەب، دوو کەسی مەدەنی برینداربوون، بەهۆی هێرشەکەش ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن نەیتوانی بچێت بەهانایانەوە، ئەوەش ژیانی ئەو دوو کەسەی خستووەتە مەترسییەوە.
لەلایەکی دیکەوە: د. عەبدولقادر حەسۆ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شێخ مەقسوودی حەلەب سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە گەڕەکە کوردییەکان کارەبا و ئینتەرنێت لەسەر خەڵک بڕدراوە، بەڵام گرفتی ئاویان تائێستا بۆ دروست نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی سەر بە دیمەشق بە تانک و تۆپ ناوچەکانی دانیشتووان دەکەنە ئامانج و تائێستاش هێرشەکان بەردەوامن.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش بڵاویکردەوە، تەنیا لە ڕووداوەکانی دوێنێی حەلەب 15 کەس کوژراون کە پێنج کەسیان ئەندامانی هێزەکانی سەر بە سوپای سووریان.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریاش لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 12:56خولەکی ئەم بەیانییە، هەسەدە بە دۆشکە خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لە شارۆچکەی ئەلبولەیل لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بە ئامانج گرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






