كامێرای تایبەت بە سزادانی ئەو شۆفێرانەی مۆبایل بەكاردەهێنن دەكەوێتە كار
- هەواڵ
- 8 کانوونی دووەم

دیمەنی کامێرایەکی تیژڕۆیی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر کار لەسەر ئەوە دەکات، کامێرای تایبەت بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شوفێری بخاتە كار، چونکە هۆکاری بەشێکی زۆر لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەکارهێنانی مۆبایلە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا کامێراکانی تیژڕۆیی و پۆینت تو پۆینت، لەکاتی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی یان تێپەڕاندنی تێکڕای خێرایی ئەگەر شوفێرەکە پشتێنی سەلامەتی نەبەستبێت یان مۆبایل بەکاربهێنێت، سزای ئەوانیشی دێتە سەر، 40 هەزار بەکارهێنانی مۆبایل و 30 هەزار دینار نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی.
لێدوانی فەرمی: هێمن حهمهدئهمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤای گوت، "لە کاتی شوفێری پێویستە شوفێران لە باشترین حاڵەتی هزر و هۆشدا بن، بۆیە سەرقاڵی ئەو بیرۆكەیەین كە کامێرای تایبەت بە تۆمارکردنی سەرپێچی مۆبایل بەكاربهێنین، لە چەند شەقامێکیش دانراوە و لە داهاتوو دەکەوێتە کار."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لەڕێگەی تیمە گەڕۆکەکانەوە سەرپێچی تۆماردەکرێت، واتا لەسەر شەقام هەر شوفێرێک ببینرێت لەکاتی شوفێری مۆبایل بەکاربهێنێت، لەلایەن تیمی گەڕۆکەوە سزای بۆ دەنووسرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






