بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری: لە حەلەب چەكی قورس لە دژی خەڵكی سڤیل بەكار هێنراوە
- کوردستان
- 8 کانوونی دووەم

دیمەنی ئاوارەبوونی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان هێزەكانی سەر بە حكومەتی سووریا و ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە و بەڕێوەبەری ڕووانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤیش دەڵێت، چەكی قورس لەدژی خەڵكی سڤیل بەكار هاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە، بەهۆیەوە بەشێکی زۆری دانیشتووانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئاوارە بوون.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا بە ئاڤای گوت، مەترسیی گەورە لەسەر دانیشتووانی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هەیە، ئێستا ئەو دوو گەڕەكە گەمارۆ دراون و خەڵكی سڤیلیش بە ئامانج گیراون، هاوكات ژمارەیەك بریندار لە نەخۆشخانەكانی ئەم دوو گەڕەكەن بەهۆی گەمارۆكەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شتێکمان تۆمار کردووە، تۆپ و تانك لەدژی خەڵكی سڤیل بەكار هێنراوە، ئەوانەی ساڵی 2015 هێرشیان کردە سەر کورد هەر ئەوانەن دەیانەوێت کورد ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن و ئاوارەبن، ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر کورد داعش نین، بەڵام بیری داعش و جینۆسایدکەریان هەڵگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





