
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی جێبەجێکردنی واژۆکرد کە ئەمریکا لە 66 دامەزراوە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەکشێنێتەوە بە بیانووی ئەوەی چیتر خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناکەن.
وێنە گەورەکە: ترەمپ فەرمانی بە ئیدارەکەی کردووە پێداچوونەوە بە بەشداریکردن و دابینکردنی بودجەی سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بکات، لەوانەش ئەو ڕێکخراوانەی کە پەیوەندییان بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکی واژۆ کردووە کە پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ 66 ڕێکخراو و دامەزراوە و کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی ڕاگرتووە، بەپێی فەرمانەکە ترەمپ سەرجەم دەسەڵاتە جێبەجێکارەکان ئاراستە دەکات واز لە پارەدان بە 31 دامەزراوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و 35 دامەزراوەی دیکە کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نین بوەستێنن.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیێنراوەکە دەڵێت: "سەرۆک ترەمپ ئەم بڕیارەی دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد داوە، چونکە ئەو ڕێکخراوانە چیتر خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و باجدەرانی ئەم وڵاتە ناکەن." هەرچەندە هێشتا ناوی هەموو ڕێکخراوەکان ڕانەگەیێنراوە، بەڵام ئەم هەنگاوە وەک جێبەجێکردنی دروشمی "ئەمەریکا لە پێشینەیە" دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




