وەزارەتی ناوخۆی ڤەنزوێلا ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر کاراکاس ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 8 کانوونی دووەم

مەڕاسیمی ناشتنی کوژراوانی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا. وێنە: رۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی ڤەنزوێلا ئاماری کوژراوانی هێرشەکەی ئەمریکای بۆ سەر کاراکاسی پایتەخت بڵاوکردەوە و دەڵێت، تاوەکو ئێستا 100 کەس کوژراوە بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە، بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ھێزەکانی دێلتا، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە کاراکاس ئەنجامدا و نیکۆڵاس مادورۆ و هاوژینی سیلیا فلۆرێسیان دەستگیر کرد و لە کاتی هێرشکردنەش ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مەدەنی گیانیان لە دەست دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی ڤەنزوێلا، لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردوە، تاوەکو ئێستا 100 کوژراو و ژمارەیەکی هاوشێوەش برینداربوونە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، نیکۆڵاس مادۆرۆ و سیلیای هاوسەری لە کاتی هێرشەکەی ئەمریکادا بریندار بوون و دەیان خەڵکی مەدەنی کوژراون. وەزارەتی ناوخۆی ڤەنزوێڵا دەشڵێت: "نیکۆلاس مادۆرۆ، لە کاتی هێرشەکدا قاچی بریندار بووە، سیلیای هاوژینیشی گوللە بەر سەری کەوتووە بەڵام سەلامەت بووە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیدارەی ترەمپ لە ساڵی 2020 بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەرۆکی ڤەنزوێلا گرووپی بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکانی بەڕێوەبردووە، لە ساڵی 2025 ئەمریکا ئەو باندانەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





