سوپای سووریا قەدەغەی هاتووچۆ و هێرشی چڕ بۆ سەر گەڕەکێکی دیکەی کوردی ڕادەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
سوپای سووریا قەدەغەی هاتووچۆ و هێرشی چڕ بۆ سەر گەڕەکێکی دیکەی کوردی ڕادەگەیەنێت

دیمەنی ئاوارەبوونی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

سەرەڕای بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفیە سوپای سووریا هەمان بڕیاری لە گەڕەکی بەنی زەیدی شاری حەلەب ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد دەست بە هێرشی چڕ و ورد بۆ سەر بنکەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات. ئەم بڕیارە کە تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لە ناوچەکەدا دەبینرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان ئاشکرای کرد کە سوپای سووریا هەر لە کاتژمێر 1:30ـەوە دەست بە ئۆپەراسیۆنی "پێکان و ئامانجی ورد" دەکات دژی بنکەکانی هەسەدە لەو سێ گەڕەکەی حەلەب.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا سوپای سووریا هۆشداریی دایە هاووڵاتیانی مەدەنی دەستبەجێ لە سەرجەم بنکە و پێگە سەربازییەکانی هەسەدە دوور بکەونەوە، چونکە ئەو شوێنانە دەبنە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێرشە وردەکانیان.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە سوپا پێشتر ئەو ناوچانەی وەک "ناوچەی سەربازیی داخراو" ناساندبوو و داوای لە دانیشتووان کردبوو لە ڕێگەی دەروازە مرۆییەکانەوە ناوچەکە چۆڵ بکەن.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم پێشهاتە سەربازییەی سوپای سووریا مەترسییەکانی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیانی سڤیل و تێکچوونی زیاتری دۆخی مرۆیی لە حەلەب زیاتر کردووە، لە کاتێکدا دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە لە ژێر فشارێکی تووندی سەربازیدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ